دەستپاکیى عێراق: پارە بۆ 10 فەرمانبەرى بندیوارى پەروەردە لە هەولێر خەرجکراوە

20-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چوار فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى نەینەوا راگیراون و لەسەر خەرجکردنى مووچەى 10 فەرمانبەر لێکۆڵینەوەکان لەگەڵدا دەکرێت، کە بەگوتەى دەستەى دەستپاکیى عێراق ئەو فەرمانبەرانە "بندیوار" بوون لە لقى ئەو پەروەردەیە لە هەولێر. 

رۆژی پێنجشەممە 20ى ئادارى 2025، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، چوار فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى نەینەوا تۆمەتبارن بە بردنى پارە لەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەو فەرمانبەرانە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بە فەرمانى دادوەر راگیراون. 
 
ئەو چوار فەرمانبەرە پارەى 10 فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەى نەینەوایان وەرگرتووە کە لەسەر پشکى لقى هەولێرى بەڕێوەبەرایەتییەکە بوون. 
 
دەستەى دەستپاکیى عێراق ئاماژەى بەوەداوە، ئەو 10 فەرمانبەرە بندیواربوون و نێردراون بۆ هەولێر، بەڵام لە دواى ئازادکردنى شارى موسڵى ناوەندى پارێزگاى نەینەوا دوامیان نەکردووە و فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە. 
 
ساڵى 2017 شارە موسڵ لە دەستى رێکخراوى داعش ئازاد کرا، ئەو لقەى پەروەردەى نەینەوا لە هەولێر بۆ سەرپەرشتیکردنى خوێندنگە عەرەبییەکانە بۆ ئاوارە عەرەبەکان لەو پارێزگایە.
 
دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاندووە، ئەو چوار فەرمانبەرە بەگوێرەى مادەى 315ى یاسای سزادانى عێراق راگیراون، کە تایبەتە بە  تاوانى بردنی پارە لەلایەن کارمەندى دامەزراوە فەرمییەکانەوە، سزاکەشی بەندکردنە، کە ماوەکەی دەکەوێتە سەر بڕیاری دادوەر.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆڵبارین لە کەرکووک. وێنە: هەردی محەممەد - رووداو

وەزارەتی ژینگەی عێراق: بە بارانی دەستکرد رووبەڕووی خۆڵبارین دەبینەوە

گوتەبێژی وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، زۆربەی ئەو خۆڵبارینانەی لە عێراق روودەدەن، سەرچاوەکەیان لە دەرەوەی وڵاتە. دەشڵێت، کار لەسەر پڕۆژەی بارانی دەستکرد دەکەن بۆ ژیاندنەوەی زەوییە بە بیابانبووەکان.