رووداو- ئاژانسەکان
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق ئاشکرایدەکات، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و بوونی دۆسیەی جیاواز، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 1700 كه‌س ده‌رکراوە، هاوکات به‌رپرسی ده‌ستەكه‌ش ئاماژەبەوە دەکات کە تا ئێستا 373 كه‌سیان ده‌ستگیركراون.
حه‌سه‌ن ئه‌لیاسر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی دەستپاکی عێراق " نه‌زاهه " له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند:' به تۆمه‌تی هەبوونی گه‌نده‌ڵی و دۆسیەی جیاواز، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تاکوو ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه لەلایەن دەستەی نەزاهەوە دۆسیەی گەندەڵی و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 15 كه‌س به پله‌ی وه‌زیر و 122 کەسی پلە تایبەت و 14 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له عێراق ده‌رکراوە کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی وڵات".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی دەستپاکی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد": له ماوه‌ی رابردوودا ده‌سته‌ی نه‌زاهه توانیویه‌تی ٤ هه‌زار و سێسەد و بیست وسێ دۆسیه یه‌كلایی بكاته‌وه ، هاوکات فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ 1700 كه‌س ده‌ركراوە ، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 373 تۆمەتبار بەگەندەڵی ده‌ستگیركراون".
بەگوتەی ئەلیاسری، ده‌سته‌ی نەزاهە له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا، پێنج ملیار دیناری عێراقی گەڕاندۆتەوە خەزێنەی وڵات، کەو بڕەپارەیە لەلایەن گەندەڵکارانەوە خەریکبوو بەهەدەر دەچوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ