دەنگدان بە هەموارى بودجە دواخرا و فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوەى پەرلەمانیان بەجێهێشت

19-01-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانى عێراق دەنگدانى بە هەموارى یاساى بودجەى گشتى دواخست کە تایبەت بوو بە تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێمى کوردستان، بە هۆیەوە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوەى پەرلەمانیان بەجێهێشت. بە گوتەى پەرلەمانتارێکى کورد، رێککەوتوون سێشەممە بخرێتە دەنگدانەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـى کانوونى دووەمى 2025، لە کۆبوونەوەى پەرلەمان لەسەر بڕگەى هەموارى یاسای بودجەى گشتى بۆ دیاریکردنى نرخى تێچووى نەوتى بەرهەمهێندراوى هەرێمى کوردستان، گرژى دروست بوو و بەهۆیەوە بڕگەکە دواخرا.
 
دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "دیار نییە دواخستنى ئەو بڕگەیە بۆ کەى دەبێت، بۆیە وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەکە هاتینەدەر و رێژەى یاسایى ئامادەبوونى کۆبوونەوەکەمان پەکخست."
 
ژمارەیەک لە پەرمانتارانى شیعەى پارێزگاکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراق، وەکو ناڕەزایی بەرامبەر بە دەنگدان بە هەموارى یاساى بودجە رێژەى یاسایی ئامادەبوونى کۆبوونەوەکەى پەرلەمانیان شکاند تاوەکو بڕگەکەى تایبەت بە دەنگدان بە هەموارى ئەو یاسایە لادرا.
 
ئەو گرژییانە لە کۆبوونەوەى پەرلەمان دواى ئەوە بوو کە بەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەى دارایی پەرلەمان بە زۆرینەى دەنگ، راپۆرتى تایبەت بەو هەموارەى پەسەند کرد بەو داڕشتەیەى کە لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە نێردراوە.
 
هەموارەکە لە مادەی 12ـی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە، کە 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت دیاری کردووە، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتى راوێژکاریى نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات؛ دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.
 
سەباح حەبیب، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، رێککەوتوون بڕگەى دەنگدان لەسەر هەموارى یاساى بودجە بخرێتە خشتەى کارى کۆبوونەوەى 21ـى کانوونى دووەم.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەزام حەمدانی، گوتەبێژی هاوپەیمانی عەزم

گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەزم لە کەرکووک: تانە لە یاسای گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵک دەدەین

گوتەبێژی هاوپەیمانی عەزم لە کەرکووک بە رووداوی گوت، یاسای گەڕاندەنەوەی ماڵ و موڵک ناهەقییە بەرامبەر عەرەب. بۆیە ئەوان تانەی لێدەدەن و لەدژی دەوەستن.