رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکى لیژنەى ئەمنیی ئەنجوومەنى پارێزگاى ئەنبار رایگەیاند، زیاتر لە 250 سزادراوى خەڵکى ئەو پارێزگایە بە پشتبەستن بە یاساى لێبووردنى گشتى ئازاد دەکرێن، لەکاتێکدا دادگەى شارەکە ناوى 58 سزادراوى راگەیاندووە، کە دادگایی دەکرێنەوە.
سەعد محەممەدى، سەرۆکى لیژنەى ئەمنیی ئەنجوومەنى پارێزگاى ئەنبار بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: لە ئەنبار جگە لە قەزاى فەلووجە، زیاتر لە 250 سزادراو کە خەڵکى ئەو پارێزگایەن، یاساى لێبووردنى گشتى دەیانگرێتەوە بۆ ئەوەى ئازاد بکرێن.
هەموارى دووەمى یاساى لێبووردنى گشتیی ساڵى 2016، لە 21ـی کانوونى دووەمى 2025 لە پەرلەمانى عێراق دەنگى لەسەر درا، چەند تاوانێک دیاری کران کە لێبووردن دەیانگرێتەوە و ئازاد دەکرێن.
سەعد محەممەدى گوتى "وردبینى لە داواکارییەکانى دیکەى سزادراوانى خەڵکى ئەنبار بەردەوامە، کە لە گرتووخانەکانى ئەنبار یان گرتووخانەکانى دیکەى عێراقدان".
بەگوێرەى لیستێک کە دادگەى پێداچوونەوەى ئەنبار بڵاویکردووەتەوە، 56 کەس لەو سزادراوانەى داوایان پێشکێش کرد، دادگایی دەکرێنەوە و 58ـیان داواکارییەکانیان بۆ ئازادکردن رەتکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ