پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی پەسندکرا

18-03-2021

20:39

موسەننا ئەمین: دەستەواژەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە یاسای دادگەی فیدراڵی لابرا

موسەننا ئەمین
رووداو دیجیتاڵ

دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دادگەی فیدڕاڵی، فراکسیۆنی یەکێتی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دیکە جیاکردەوە؛ ئەندامێکی هاوپەیمانیی هیوای کوردستان کە دەنگیان بە هەموارەکە نەداوە، دەڵێت: لەماددەی سێ کە هەموارکراوە دادوەری یەدەگ بۆ دادگەی فیدراڵی زیادکراوە.
 
موسەننا ئەمین، ئەندامی هاوپەیمانیی هیوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، دەنگدان لەسەر هەمواری یاسا کۆنەکەی دادگەی فیدراڵی بەڕێوەچوو؛ ئێمە بایکۆتی کۆبوونەوەکەمان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری ماددەی 3ی یاساکە درا، لەماددەی سێ کە هەموارکراوە دادوەری یەدەگ بۆ دادگای فیدراڵی زیادکراوە."
 
ئەندامانی دادگاکە لە 9 کەس پێکدێن و دادوەرێکی یەدەگ زیادکراوە و لەکاتی ئامادەنەبوونی یەکێک لە ئەندامانی دادگەی فیدراڵی بەهەر هۆکارێک ئەو دادوەرە دەتوانێت ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت؛ ئەو کاتە کۆبوونەوەی دادگەی فیدراڵی بەڕێوە دەچێت و بڕیاردەدات. باسیشی لەوەکرد،"لە ماددەیەکی دیکەی هەموارەکەدا دەستەواژەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لادراوە و کراوەتە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمەکان."
 
لەسەر رەشنووسی یاسای بودجەی 2021ی عێراقیش، موسەننا ئەمین گوتی: "لە هۆڵی دەستووریی پەرلەماندا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی یاسای بودجە لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆدەبێتەوە، کە بڕیارە سبەی دەنگدان لەسەری بەڕێوەبچێت."
 
لە لێدوانێکی پێشتری بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، موسەننا ئەمین، مەترسی خۆی لە زیادکردنی دادوەری یەدەگ نەشاردەوە و گوتی"داوامانکردووە دادوەری یەدەگ زیاد نەکرێت؛ نابێت ئەو دادوەرە لە شوێنی دادوەرێکی ئامادەنەبووی کورد لە کۆبوونەوەکە بتوانێت دەنگبدات، بەتایبەت لەوانەیە هەندێک پرسی هەستیاری نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت." 
 
لەوبارەوە، ئەمڕۆ موسەننا ئەمین گوتی:"بەڵێ ئەو دادوەرە یەدەگەی زیادکراوە ئێستا دەتوانێت لەشوێنی کوردەکەش ئامادەی کۆبوونەوە بێت و دادگەکە بڕیار بدات".
زیاتر بخوێنەوە

19:39

هەمواری پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی پەسندکرا

ساتی دەنگدان بە پرۆژەیاساکە
بەبێ دەنگی پارتی و فراکسیۆنی هیوا و نوێنەرانی پێکهاتەکانی نێو پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دەنگ بە یاسای نوێی دادگەی فیدراڵی بدات و هەموارە کۆنەکەی پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی بە دەنگی زۆرینەی لایەنە شیعییەکان، فراکسیۆنی یەکێتی و بەشێک لە سوننەکان پەسندکرا.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، بەپێی ئەو هەموارەی پەسندکراوە ئەو دەسەڵاتە لە مەجلسی قەزای ھەرێمی کوردستان وەرگیرایەوە کە خۆی دوو ئەندامەکەی دیاری بکات.

پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی: له‌ کۆبوونەوەکەی پەرلەمان و به‌ پشتبه‌ستن به‌ زۆرینه‌ی ساده‌ی (50+1) ده‌قی پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای ژماره‌ 30ی ساڵی 2005ی دادگای باڵای ئیتیحادی په‌سندکرا.
زیاتر بخوێنەوە

17:43

ماددەی 3ی پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی پەسندکرا

 هەڵکەوت عەزیز پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند: پەرلەمانی عێراق ماددەی 3ی پرۆژەیاسای دادگەی فیدرالی پەسندکرد
 
ماددەی 3 پەیوەستە بەوەی کێ مافی دیاریکردنی ئەندامانی دادگەکەی هەیە، کێ دایاندەمەزرێنێت، هەندێک دەڵێن: ناوەکان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشنیاز دەکرێت و سەرۆککۆمار بۆچوون و دەنگی لەسەر دەدات، هەندێکی دیکەش دەڵێن: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشنیازی دەکات و پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات، پاشان سەرۆککۆمار مەرسوومی کۆماریی بۆ دەردەکات، هەردوو بۆچوونەکە هەن.
زیاتر بخوێنەوە

19:09

پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی پەسندکرا

ساتی دەنگدان بە پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی لە پەرلەمانی عێراق وێنە؛ راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
ساتی دەنگدان بە پرۆژەیاسای دادگەی فیدراڵی لە پەرلەمانی عێراق وێنە؛ راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
رووداو دیجیتاڵ
 
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 188 پەرلەمانتار دەستیپێکرد و دواتر بۆ 205 پەرلەمانتار بەرزبوو. پێشتر باسی ئەوە کراوە کە بە دەنگی 160 پەرلەمانتار دەتوانرێت هەمواری یاساکە تێپەڕێندرێت. ئێستا لایەنە شیعەکان هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان بەشداریی لە کۆبوونەوەکە نەکەن هەمواری یاساکە تێدەپەڕێنن و هەرێمی کوردستانی تێدا دەردەکەن.
 
زیاتر بخوێنەوە