رووداو- هەولێر
ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە 36 ملیۆن کەس و رەگەزی نێر لە مێ زیاترن.
عەبدولزهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای ناوەندی عێراقی ئەمساڵ ژمارەی دانیشوتوانی عێراق دەگاتە 36 ملیۆن کەس، کە 50.5%یان نێر و 49.5%ـمێن.
هینداوی روونیکردەوە، 15% دانیشتووان تەمەنیان لە 5 ساڵ کەمترە، 25%یان تەمەنیان 5 بۆ 14ساڵە و 57%ـش تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵە.
لە ساڵی 1979 ژمارەی دانیشتووانی عێراق 12 ملیۆن بوو، لە ساڵی 1987 ژمارەکە بۆ 16.3 ملیۆن کەس زیادی کرد و ساڵی 1997ـش ژمارەکە گەیشتە 22 ملیۆن کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ