چوار کەس لە بەسرە بەهۆى نەگەڕانەوەی ژنێک بۆ لای هاوژینەکەی کوژران

16-07-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆى نەگەڕانەوەى ژنێک بۆ لای هاوژینەکەی، چوار کەس لە بەسرە لە هەردوو خێزان کوژران.

رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـى تەممووز لە ناوچەى حەیاتیەى شاری بەسرە روویدا.
 
عەزیز عەبادى، بەڕێوەبەرى بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندنى پۆلیسى بەسرە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "کێشەکە لەوەوە سەری هەڵدا ژنەکە گەڕاوەتەوە ماڵى باوکى و ئامادە نەبووە بگەڕێتەوە لای هاوژینەکەی. کەسوکاری هاوژینەکەی چوونەتە سەر ماڵەکە و شەڕ لەنێوانیان دروستبووە، سێ کەس لە خێزانی مێردەکە و کەسێک لە خێزانی ژنەکە کوژراون".
 
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی بەسرە، کەسێکی دیکەیس بریندار بووە و بریندارەکە لە خێزانى ژنەکەیە. 
 
عەزیز عەبادى گوتى، "هەردوو خێزان لەیەک هۆزن و تەنانەت ئامۆزاى یەکدین؛ لەسەر ئەو رووداوە سێ کەس لە خێزانى ژنەکە دەستگیر کراون".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موەلیدەیەک و بەرمیلێک گاز

بەغدا بۆ سێ مانگی هاوین بێ بەرامبەر گاز دەداتە موەلیدە ئەهلییەکان

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا، بۆ سێ مانگى هاوین بێ بەرامبەر گاز بدرێتە موەلیدە ئەهلییەکان بۆئەوەى 20 کاژیر کارەبا بدەنە هاووڵاتییان و وەزارەتى دارایی سەرپشککرد قەرز بکات بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى کەرتى کارەبا. هەروەها پڕۆژەیاسایەکى پەسەند کرد تایبەتە بە هاندان و پاراستنى وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و تورکیا.