رووداو- هەولێر
حەیدەر عەبادی لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەخەمێکی زۆرەوە یادی یەکێک لە تاوانەکانی رژێمی دیکتاتۆر دەکەنەوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند "بەخەمێکی زۆرەوە ئەمڕۆ یادی یەکێک لە تاوانەکانی رژێمی دیکتاتۆری دەکەینەوە، کە تاوانی هەڵەبجەیە، گیانی هەزاران عێراقی کوردی بێتاوان بوونە قوربانی لە پرۆسەیەکی کۆمەڵکوژی بە چەکی کیمیایی، کە تاوەکو ئێستا کاریگەرییەکانی شاهێدێکی زیندوون لەسەر کردەوەکانی بەعسی گۆڕبەگۆڕە لە دژی گەل".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات "ئەمڕۆ بە ئازادی، دیموکراتی و فرەیی دەژین، کە هەموو لایەک تێیدا بەشدارن، بەرەو هیوای بنیاتنانی ئایندەن لە ژێر رۆشنایی وڵاتێکی سەقامگیر و دەوڵەتێک هەموو گەلەی خۆی بپارێزێت".
عەبادی دەڵێت "ئێمە رووبەڕووی نەوەیەکی تیرۆریست و چەتە بووینەوە، کە درێژەپێدەری رژێمی بەعسی گۆڕەبەگۆڕن، سەرکەوتووین و ئەو سەرکەوتنەش بە هێزتر دەکەین لەڕێگەی پاراستنی گەل و بەرگرییکردن لە ئازادییەکاندا جا بەهەر نرخێک بێت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت "بەخشندەیی لەگیانی ئەوانەی بوونەتە قوربانی دەستی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ لە باکوور بۆ باشوو و لە خەڵکەکەمان لە هەڵەبجەدا، ئەنجامدەرانی ئەو کارەش لە دژی گەلەکەمان، بۆ هەمیشەیی ریسوان، یادکردنەوەی بۆنەیەکی لەم شێوەیە تەنیا هێز و یەکێتی و کاردکردنمان بە بنەمای داوپەروەری و رەوایەتی زیاددەکات".
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ