15 Photos
خۆپیشاندان لە باشووری عێراق لەدژی گەندەڵی و کەمی هەلی کار دەستیپێکردەوە، خۆپیشاندەران کە زۆربەیان گەنجن و بێکارن دوێنێ (هەیینی، 13-7-2018) چوونە بەردەم بارەگاکانی حکومەت لە بەسرە و داوای بنبڕکردنی گەندەڵی و بەدەستهێنانی هەلی کاریان کرد، پاشان خۆپیشاندانەکە شارەکانی دیکەی گرتەوە.
لە نەجەف خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر فڕۆکەخانەی نەجەف و لە ناسرییەش پەلاماری ماڵی پارێزگارییان دا.