گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ 
 
عێراق بە بەرهەمی زۆر باش و هەمەجۆری خورما بەناوبانگە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بارانی ئەم دواییەی چەند مانگی رابردوو پێگەیشتنی بەرهەمی خورما دوادەکەوێت. 
 
جووتیاران دەڵێن، لەم چەند ساڵەی رابردوودا ئەوە یەکەمجارە بەرهەمی خورما دوابکەوێت، بەڵام دواکەوتنەکە کاریگەریی لەسەر کوالێتی بەرهەمەکە نابێت. 
 
عێراق چوارەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری خورمایە لە جیهان. ئەحمەد جەعفەر، جووتیارێکی خورمایە لە بابل و بە رووداوی گوت، بەهۆی بارانبارینی چەند مانگی رابردوو پلەکانی گەرما دابەزی و وایکرد خورما درەنگ پێبگات. 
 
وەک جووتیارەکە دەڵێت، هەر بەهەمان هۆکار بەرهەمەکە درەنگتر لێدەکرێتەوە و دەخرێتە بازاڕەوە، بەڵام کاریگەریی لەسەر کوالێتی و بڕی بەرهەمەکە نابێت.