رووداو - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایدەگەیێنێ، تاوه‌كو ئێستا لە ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا، زۆرتر لە 140 گوند، شارۆچكه، قەزا و گه‌ڕه‌ك له ده‌وروبه‌ری موسڵ و نێو موسڵ لەلایەن پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان كۆنترۆڵكراونەتەوە.
له راگه‌یێندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، جگە لە قەزای حه‌مدانییه، شارۆچكەكانی شۆره، كه‌رمیلیس، به‌رته‌لله و باشیك له‌ده‌ستی چەكدارانی داعش ده‌رهێنراون.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له 17-10-2016 دا، توانراوه ناوچه‌كانی قه‌لعات، حقول، خانووه‌كانی وزه‌ی گه‌رمی، به‌زوایا، گۆگجه‌لی، ساده، به‌عوێزه، ئه‌وربیجیه، قادسیه‌ی یه‌كه‌م، عه‌ده‌ن و به‌كر ئازاد لە نزیك موسڵ كۆنترۆڵ بكرێنەوە.
جەختیش كراوەتەوە هێزه ئه‌منییه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئینستار، شه‌یما، سه‌لام و جه‌دیده موفتیان جێی خۆیان قایمكردووه. نزیكەی چوار هەفتەیە سوپای عێراق، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و ژمارەیەك هێزی دیكەی عێراق لە چوار قۆڵەوە بەرەو سەنتەری شاری موسڵ لە پێشڕەویدان و تاوەكو ئێستاش شەڕەكە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ