خۆپێشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا

ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا خۆپێشاندان دەکەن، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە ئاراستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد، گوتی کە لەگەڵیاندا کۆکن لەبارەى بوونی گەندەڵى، بەڵام لەسەر هەمان پرس لەگەڵ سەرکردەکانیان ناکۆکن

12-08-2022

22:20

ئەمڕۆ لە بەغدا چی روویدا؟

خۆپێشاندانی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی، وێنە: AFP

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە یەککاتدا سێ خۆپێشاندانی جیاواز لە بەغدا بەڕێوەچوون: لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز، لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ناوچەی جادرییە، بەشێک لە حیزب و چالاکڤانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گۆڕەپانی فیردەوس. 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی 12-08-2022 لایەنگرانی رەوتی سەدر بۆ دووەم هەینیی لەسەر یەک بەردەوام بوون لە خۆپێشاندان و لە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نوێژی هەینییان کرد، لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش چوونە نزیک ناوچەی سەوز و دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و هەروەها مانگرتنیشیان راگەیاند و، بڕیارە هاوشێوەی لایەنگرانی سەدر، لایەنگرانی چوارچێوەش لە ناوچەی جادرییە بمێننەوە.

پەیامی جیاوازی خۆپێشاندەران

پەیامی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دژبەیەکە و سەدرییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن و هەرچی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە، وەکو خۆیان دەڵێن، داوای بەرگریکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن.

چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە درووشمی "پارێزگاری لە دامەزراوە دەستووری و حکومییەکان" خۆپێشاندانەکەی بەڕێوە برد، جگە لە بەغدا، بەشێک لە لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەشێک لە شارەکانی دیکەش بەغدا و خۆپێشاندانیان کرد.

لە بەرامبەردا لایەنگرانی رەوتی سەدریش لە چەندین پارێزگای عێراق چوونە شەقام و خۆپێشاندانیان کرد. ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی کە دەبێ پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە و محەممەد شیاع سوودانی، بەربژێری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەو بەربژێربوونە بگۆڕدرێت. 
 
خۆپێشاندان لە شارەکان کۆتاییهات و لە بەغدا بەردەوام دەبێت

هونەر حەمید، نێردراوی رووداو بۆ دیالە باسی لەوە کرد کە خۆپێشاندەرانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، لە خانەقین و چەندین شوێنی دیکەوە چووبوونە دیالە. خۆپێشاندانەکە لە شەقامی فەلاح بەڕێووەچوو و تێیدا واژۆکۆکرایەوە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە.

هونەر حەمید گوتی، دوای ئەوەی نوێژی ئێوارە و مەغریب پێکەوە کران، خۆپێشاندەران کۆتاییان بە خۆپێشاندانەکەیان هێنا و رایانگەیاند، چاوەڕوانی پەیامن بۆ ئەوەی بزانن لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبن یان نا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق لە پەیامێکدا داوای لە لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد کە جگە لە بەغدا، لە شارەکانی دیکە بکشێنەوە و بچنەوە ماڵەوە.

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا دوای پەیامەکەی خەزعەلی رایگەیاند، خۆپیشاندەرانی خەڵکی شارەکانی دیکە لە جادرییە نەماون، بەڵام زۆربەی ئەوانەی خەڵکی بەغدا بوون، ماونەتەوە. 

هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە بەغدا لەگەڵ چەند خۆپێشاندەرانی لایەنگری سەدر قسەیکرد؛ ئەوان گوتیان پێویستە پەرلەمانی ئێستا هەڵبوەشێندرێتەوە. خۆپێشاندرێک گوتی، "تەنیا بە بڕیاری سەیید موقتەدا سەدر دەکشێینەوە."

داواکارییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی 

ئەمڕۆ هەینی، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی خۆپێشاندانەکەی لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە گوتی: "داوا لە خۆشەویستان لە لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەم هاوئاهەنگ بن و پێکەوە کاربکەن بۆ باشکردنی دۆخی خەڵک و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دژایەتیکردنی گەندەڵی و گەندەڵکاران، تەنانەت ئەگەر نزیکەکانیشیان بن."

حەیدەر عەبادی، کە هاوپەیمانێتییەکەی بەشێکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بەڵام هەڵوێستی هاوشێوەی نووری مالیکی بەرامبەر موقتەدا سەدر و داواکارییەکان تووند نییە، لەبارەی داواکارییەکانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی قسەیکرد و گوتی: "داوای دادپەروەری و خزمەتکردنی خەڵک دەکەن؛ لە دادپەروەرەیدا دڵفراوانی هەیە، بەڵام دەبێت نەبنە بارگرانی بەسەر هاووڵاتییانەوە لە ژیان و بەرژەوەندی و ئاسایشیان و، دووربکەونەوە لە موڵکی گشتی و تایبەت."

ئەم ئێوارەیەش چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەبارەی بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان و نەگەیشتنە چارەسەر، راگەیێندراوێکی هەشت خاڵیی بڵاوکردەوە و لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کردەوە و داواشی لە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کرد کە لە یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆککۆماردا پەلە بکەن. 

راگەیێندراوە هەشت خاڵییەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی: 
 
یەکەم: پەلەکردن لە پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاریی نیشتمانی به‌ تەواوی ده‌سه‌ڵاتەکانییەوە لە چوارچێوەی رێسا‌ ده‌ستوورییه‌كان، بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییانی عێراق. 
 
دووەم: داوا لە هێزە سیاسییەکان بەتایبەتی کورد دەکەین پەلە بکەن لە یەكلاكردنەوەی بەربژێری سەرۆككۆمار و راسپاردنی گەورەترین فراکسیۆن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆكوەزیران و كۆتاییهێنان بە هەموو ئەو بەربەستانەی كە رێگرن لە چارەسەركردنی دۆخەکە. 
 
سێیەم: پاڵپشتیی تەواومان بۆ دەسەڵاتی دادوەریی عێراق و دامەزراوەکانی رادەگەیێنین؛ هاوکات هەموو جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر دامەزراوەکان و بێڕێزیکردن پێیان رەتدەکەینەوە، بەو پێیەی ئەم دامەزراوانە پایەی سەرەکیین کە عێراق لەسەریان بنیاتنراوە. 
 
چوارەم: داوا لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین كۆتایی بە راگرتنی دەوام بهێنێت و کاربکات بۆ چۆڵكردنی باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و كاراكردنەوەی ئەرکی یاسادانان و چاودێریكردن، بەهۆی ئەوەی ئەو ئەنجوومەنەوە لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردراوە. 
 
پێنجەم: داوا لە هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان دەكەین، دامەزراوەکانی دەوڵەت و شکۆیان بپارێزن و یارمەتیدەر بن بۆئەوەی بێ هیچ ئاستەنگێك كارەكانیان ئەنجام بدەن. ئەوان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان دامەزراون. 
 
شەشەم: داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەكان دەکەین روو لە گەل بکەن؛ هەروەها داوایان لێدەكەین پابەندبن بە یاسا و دەستوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی گرانبازاڕی و قووتی ژیانی تاک و گەندەڵی لە کۆبۆنی بەشەخۆراك و کەمئاوی. هاوکات داوای چارەسەرکردنی بەپەلەی نەهامەتییەکانی خراپیی کارەبا لەم هاوینە گەرمە و باشکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی دیکەش دەکەین. 
 
حەوتەم: هەمووان ئاگادار دەکەینەوە کە نەبوونی حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو، وڵاتی گەیاندووەتە قۆناخێکی سەخت؛ جەماوەریش بەهۆی نەهامەتییە بەردەوامەکانەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە؛ بۆیە دەبێت هەموولایەک پەنا بۆ دەستوور و یاسا ببەن. 
 
هەشتەم: لەڕێگەی خۆپێشاندانەکان و مانگرتنەکانمانەوە کە ئێستا رامانگەیاندووە، پابەندبوون و گوێڕایەڵی تەواوی خۆمان رادەگەیێنین بە هەموو هەڵوێست و بڕیارێک کە لە لایەن مەرجەعییەتی باڵای ئایینییەوە دەردەچێت.
زیاتر بخوێنەوە

19:40

لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی مانگرتن رادەگەیێنن


رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ناوچەی جادریەی بەغدا مانگرتنی راگەیاند. چوارچێوەش داوا دەکات لایەن کوردییەکان بەربژێری سەرۆککۆمار یەکلابکەنەوە.
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوێکیدا داوا دەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانی کە هەموو دەسەڵاتێکی هەبێت و دەشڵێت: "داوا لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان دەکەین بەربژێری سەرۆککۆمار یەکلابکەنەوە."
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەروەها دەشڵێت، "داوا لە لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی لایەنە کوردییەکان دەکەین پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆککۆمار و راسپاردنی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران."
 
زیاتر بخوێنەوە

17:01

خۆپێشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا دەستیپێکرد

خۆپێشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا، وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا رایگەیاند، خۆپێشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدا دەستیپێکرد.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا کە رووماڵی خۆپێشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات رایگەیاند، بەشێک لە لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدا دەستیان بە خۆپێشاندان کرد.
 
ئەو خۆپێشاندانە لە کاتێکدایە کە هەریەک لە لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەمڕۆ لە یەککاتدا لە بەغدا و لە دوو شوێنی جیاواز، بەڵام نزیک لەیەکتر خۆپێشاندان دەکەن؛ هەروەها خۆپێشاندانی سیێەمیش بەڕێوەدەچێت کە حیزبی شیوعی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەیکەن.
 
هەرسێ لایەنەکە لە خۆپێشاندانەکاندا داواکاری خۆیان هەیە؛ سەدرییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی، وەک خۆیان دەڵێن، داوای بەرگریکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن؛ گرووپی سێیەمیش داوای گۆڕانکاریی ریشەیی دەکەن.
 
رۆژی هەینی 12-8-2022 حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆی لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە چەند داواکارییەکی ئاراستەکردن کە بەشێکیان نزیکن لەو داواکارییانەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندبوو.

 

 
حەیدەر عەبادی، کە هاوپەیمانێتییەکەی بەشێکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بەڵام هەڵوێستی هاوشێوەی نووری مالیکی بەرامبەر موقتەدا سەدر و داواکارییەکان تووند نییە، لەبارەی داواکارییەکانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی قسە دەکات و دەڵێت: "داوای دادپەروەری و خزمەتکردنی خەڵک دەکەن؛ لە دادپەروەرەییدا دڵفراوانی هەیە، بەڵام دەبێت نەبنە بارگرانی بەسەر هاووڵاتییانەوە لە ژیان و بەرژەوەندی و ئاسایشیان و، دووربکەونەوە لە موڵکی گشتی و تایبەت."
 
حەیدەر عەبادی دەڵێت: "داوا لە خۆشەویستان لە لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەم هاوئاهەنگ بن و پێکەوە کاربکەن بۆ باشکردنی دۆخی خەڵک و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دژایەتیکردنی گەندەڵی و گەندەڵکاران، تەنانەت ئەگەر نزیکەکانیشیان بن."
زیاتر بخوێنەوە

16:53

حەیدەر عەبادی بۆ سەدرییەکان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی: دژایەتی گەندەڵی و گەندەڵکاران بکەن

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر

رووداو-هەولێر 

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر داوای لە لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد پێکەوە کاربکەن و دژایەتیی گەندەڵی بکەن.
 
رۆژی هەینی 12-8-2022 حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆی لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە چەند داواکارییەکی ئاراستەکردن کە بەشێکیان نزیکن لەو داواکارییانەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندبوو.
 
حەیدەر عەبادی دەڵێت: "داوا لە خۆشەویستان لە لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەم هاوئاهەنگ بن و پێکەوە کاربکەن بۆ باشکردنی دۆخی خەڵک و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دژایەتیکردنی گەندەڵی و گەندەڵکاران، تەنانەت ئەگەر نزیکەکانیشیان بن."
 
حەیدەر عەبادی، کە هاوپەیمانێتییەکەی بەشێکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بەڵام هەڵوێستی هاوشێوەی نووری مالیکی بەرامبەر موقتەدا سەدر و داواکارییەکان تووند نییە، لەبارەی داواکارییەکانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی قسە دەکات و دەڵێت: "داوای دادپەروەری و خزمەتکردنی خەڵک دەکەن؛ لە دادپەروەرەییدا دڵفراوانی هەیە، بەڵام دەبێت نەبنە بارگرانی بەسەر هاووڵاتییانەوە لە ژیان و بەرژەوەندی و ئاسایشیان و، دووربکەونەوە لە موڵکی گشتی و تایبەت."
 
راگەیێندراوەکەی حەیدەر عەبادی دوای ئەوە دێت، هەریەک لە لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەمڕۆ لە یەککاتدا لە بەغدا و لە دوو شوێنی جیاواز، بەڵام نزیک لەیەکتر خۆپێشاندان دەکەن؛ هەروەها خۆپێشاندانی سیێەمیش بەڕێوەدەچێت کە حیزبی شیوعی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەیکەن.
 
هەرسێ لایەنەکە لە خۆپێشاندانەکاندا داواکاری خۆیان هەیە؛ سەدرییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی، وەک خۆیان دەڵێن، داوای بەرگریکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن؛ گرووپی سێیەمیش داوای گۆڕانکاریی ریشەیی دەکەن.
زیاتر بخوێنەوە

16:48

خۆپێشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا

لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لایەنگرانی سەدر لە بەغدا.
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا خۆپێشاندان دەکەن، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە ئاراستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد، گوتی کە لەگەڵیاندا کۆکن لەبارەى بوونی گەندەڵى، بەڵام لەسەر هەمان پرس لەگەڵ سەرکردەکانیان ناکۆکن و دەڵێت: "گرووپى چاکسازى لەپێناو لایەنگرانی چوارچێوەى هاوئاهەنگیشدا خۆپێشاندان دەکات، جێگەى سەرسووڕمانە پاڵپشتیمان ناکەن".
 
رۆژی 12ى ئابى 2022، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە توویتێکدا پەیامێکی ئاراستەى لایەنگرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کرد لەبارەى خۆپێشاندانەکانەوە و رایگەیاند: "ئێمە و لایەنگرانی چوارچێوەى هاوئاهەنگى کۆکین لەسەر ئەوەى کە گەندەڵى هەیە، بەڵام لەگەڵ سەرکردەکانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لەبارەى پرسی گەندەڵى ناکۆکین."
 
موقتەدا سەدر لە توویتەکەیدا هەروەها دەڵێت: "گرووپى چاکسازى لەپێناو لایەنگرانی چوارچێوەى هاوئاهەنگیشدا خۆپێشاندان دەکات، جێگەى سەرسووڕمانە لایەنگرانی چوارچێوەى هاوئاهەنگى پاڵپشتیمان ناکەن بۆ رزگارکردنى نیشتمان کە بووەتە دیلى داگیرکار و تیرۆر و گەندەڵى".
 
موقتەدا سەدر لە تویتەکەیدا دواى لە لایەنگرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کرد خۆپێشاندانەکانیان بۆ سەرخستنى چاکسازى بێت نەک بۆ سەرخستنى ئەو حکومەتە یەک لەدواى یەکانەى بەسەر عێراقدا تێپەڕبوون کە بە گوتەى ئەو بێسوود بوون، دەشڵێت: "کاتێک ئێوە خۆپێشاندانتان دژى ئەوەى ناوتان نا ساختەکردنى هەڵبژاردنەکان کرد، ئێمە هەوڵمان نەدا هاوکات خۆپێشاندان و مانگرتن بکەین، سەرەڕاى ئەوەى دەمانتوانى ئەو کارە بکەین، ئەگەر بڕیارتانداوە خۆپێشاندانى هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندانى چاکسازى بکەن، با خۆپێشاندانەکە ئاشتییانە بێت و پارێزگارى لە ئاشتیی کۆمەڵایەتى بکەن".

 

 

عەلی دەفاعی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "لایەنێکی سیاسی دەیەوێت خۆی بسەپێنێت" و باس لەوەش دەکات کە داخستنی پەرلەمان کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و دەڵێت، "دۆخی سیاسیی عێراق دووچاری قەیرانێکی قووڵ بووەتەوە."
 
بە بڕوای عەلی دەفاعی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ تێکدان نەچووەتە سەر شەقام و پەکخستنی دامەزراوەکان پێشێلکردنی دەستوورە، دەشڵێت: "پێویستە لایەنەکان سازش بکەن و بگەنە چارەسەرێک."
 
رێبەرى رەوتى سەدر لە توویتەکەیدا رووی لە لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد و گوتیشی: "دەست بۆ ئێوە درێژدەکەین، نەک سەرکردەکانتان. ئەگەر رەتیشی بکەنەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە چاکسازى و سڵاو لەوەى دواى چاکسازى دەکەوێت".
زیاتر بخوێنەوە