رووداو ـ هەولێر
تەلەفزیۆنی نیمچەفەرمی حكومەتی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی عێراق 7 تاوەریان لەنێو پاڵاوگەی بێجی كۆنترۆڵكردوونەتەوە كە پێشتر بەدەست چەكدارانی سەر بە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش"ەوە بوون.
كەناڵی عێراقییەی نیمچەفەرمی رایگەیاند:" لە هەڵمەتێكی سەربازیدا هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە پاڵپشتی هێزەكانی حەشدی شەعبی و چەكدارانی هۆزەكان، 7 تاوەری تایبەت بە چاودێریكردن و پاراستنی پاڵاوگەی بێجییان كۆنترۆڵكردنەوە، هەروەها چەكدارانی داعشیان لە هەردوو دەروازەی حەسەكەو دیجلەی پاڵاوگەكە دەركردوون".
لە 9 ی ئەم مانگە ئیسماعیل خزڕ هەلوب، جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین رایگەیاند" پاڵاوگەی بێجی هەڕەشەیەكی گەورەی لەسەرە، داواشی لە حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان كرد بەپەلە ئەو تەنگژەیە چارەسەربكات و هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكە بكات". بەپێی سەرچاوەكانیش ئێستا زۆربەی پاڵاوگەكە لەژێر دەستی چەكدارانی داعشدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ