گەڕاندنەوەى ئاوارەکانى کەمپى هۆل بۆ عێراق راگیرا

09-08-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گەڕاندنەوەى کەسوکارى چەکدارانى داعش لە کەمپى هۆل-ەوە بۆ عێراق راگیراوە، بەگوتەى سەرچاوەیەکى بەرپرس بەهۆى دروست بوونى کێشە بووە بۆ رێککەوتنى رادەستکردنى داواکراوانى داعش.
 
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى تۆڕى میدیایی رووداو دەستى کەوتوون، پرۆسەى گەڕاندنەوەى کەسوکارى چەکدارانى داعش لە کەمپی هۆل لە سووریاوە بۆ کەمپى جەدعە لەعێراق راگیراوە.
 
عەلى جیهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، گەڕانەوەى کاروانى نوێى کەسوکارى چەکدارانى داعش راگیراوە، بەڵام ئامادە نەبوو هۆکارى راگرتنەکەى ئاشکرا بکات.
 
کەمپى هۆل کەوتووەتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان، لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)دایە.
 
سەرچاوەیەکى  بەرپرس و پەیوەندار بەو دۆسیەیە کە لەبەر هەستیارى پرسەکە ئامادە نەبوو ناوى بڵاوبکرێتەوە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "پێشتر رێککەوتن کراوە لە نێوان هەردوو لایەنى عێراق و هەسەدە بۆ ئەوەى لەگەڵ هەر کاروانێکى گەڕانەوەى ئەو کەسوکارانەى داعش، چەند داواکراوێکى داعش کە عێراقین و  لەلاى هەسەدەن رادەست بکرێنەوە، بەڵام لە دوو کاروانى رابردوودا ئەو هەنگاوە جێبەجێنەکراوە."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "هۆکارێکی دیکە ئازادکردنى ئەو 1400 بەندکراوە بوو لە گرتووخانەکانى هەسەدە، کە عێراق پێیوایە پێچەوانەى رێککەوتنى نێوانیان بووە و دەبووایە ئاگادارى ئەو هەنگاوەی هەسەدە بن."
 
وەزارەتى كۆچ و کۆچبەرانى عێراق لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتوون تاوەکو ساڵى 2027 نابێت هیچ خێزانێکى عێراقى لەو کامپە بمێنێت و سەرجەمیان بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق.
 
عەلى جیهانگیر رایگەیاند زیاتر لە 22 هەزار هاووڵاتى عێراقى لە ژن و منداڵ و گەنج لە کەمپى هۆڵ ماون و تاوەکو ئێستا نزیکەى نۆ هەزار کەس گەڕێندراونەتەوە.
 
ئەو عێراقیانەی لە کامپى هۆل دەگەڕێندرێنەوە، دەبرێنە کامپى جەدعە لە موسڵ بۆ شیاندنەوەیان، پاشان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە

موقتەدا سەدر: گوێڕایەڵى بۆ بڕیارەکانى ترەمپ جیهانى کردووەتە خانەى شەترەنج و گۆڕەپانى جەنگ

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە دەڵێت: "گوێڕایەڵبوونى زۆرینەى وڵاتانى ئەورووپا و وڵاتانى دیکە بۆ بڕیارە ئابوورییەکانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ئەنجامەکەى ئەوە بووە کە جیهان "بووەتە خانەى شەترەنج و گۆڕەپانى جەنگ".