گالەری

09-08-2022
26 Photos
رووداو @Rudawkurdish
 
رووداو - AA
 
ئەمڕۆ سەتان هەزار پەیڕەوی شیعە مەزهەب بە پۆشینی جلوبەرگی رەش، سنگکوتان و گوتنەوەی سرووتی ئایینی لە نەجەف و کەربەلا یادی عاشوورایان کردەوە.
 
ساڵانە لە رۆژی 10یەمی مانگی موحەڕەمدا، پەیڕەوانی شیعە مەزھەب رێوڕەسمێکی شین و ماتەم دەگێڕن بەھۆی ئەوەی پێیانوایە لەو رۆژەدا ئیمام حوسێن و ژمارەیەک لە کەسوکار و یاوەرانی لە شەڕی کەربەلا کوژراون و لەو یادەدا ژمارەیەکی زۆر لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە ئێرانەوە بەرەو کەربەلا دەچن و بەشداریی رێوڕەسمەکە دەکەن.
 
ماجد وائیلی، پارێزگاری نەجەف رایگەیاند، بۆ بەشداریکردن لە زیندووکردنەوەی 10 رۆژی یەکەمی مانگی موحەڕەم، زیاتر لە پێنج ملیۆن زیارەتکار چوونەتە ئەو پارێزگایە.
 
عاشوورا دەیەم رۆژی مانگی موحەڕەمە لە ساڵی کۆچیدا.