رووداو - بەغدا
دوو تەقینەوە لە بەغدا روویاندا و بەهۆیانەوە سێ كەس كوژران و چوار كەسیش برینداربوون.
بەپێی راگەیێندراوێكی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 7-12-2016، لە رۆژهەڵاتی بەغدا بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی فەرمانبەراندا تەقیوەتەوە.
تەقینەوەی دووەمیش بە بۆمبێکی چێندراو لە باشووری بەغدا ئەنجامدراوە. وەك لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەی پێدراوە، بەهۆی تەقینەوەی یەكەم كەسێك كوژراوە و چوار كەس برینداربوونە، تەقینەوەی دووەمیش بووەتە هۆی كوژرانی دوو كەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ