گالەری


رووداو دیجیتاڵ

رۆژی شەممە 07-01-2023، دوو یاری لە جامی کەنداوی 25 لە نێوان کوێت و قەتەر، هەروەها ئیمارات و بەحرەین بەڕێوەچوو. 
 
لە یارییەکەی نێوانیاندا قەتەر بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە کوێتی بردەوە. 
 
لە یاریی دووەمدا، بەحرەین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی ئیماراتی بردەوە. 
 
جامی کەنداو 25 دووەم گەورەترین بۆنەی وەرزشیی تایبەت بە تۆپی پێیە کە عێراق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا میوانداریی کردبێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 لە شارەکانی کەربەلا و هەولێر میوانداری پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای کرد.