06-05-2020
01:25
یەکەم توویتی مستەفا کازمی بە کوردی دوای متمانەدان بە حکومەتەکەی
یەکەم توویتی مستەفا کازمی بە کوردی دوای متمانەدان بە حکومەتەکەی
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق متمانە بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشرا، لە توویتێکیشدا بە زمانی کوردی مستەفا کازمی دەڵێت، "بێ راوەستان کاردەکەم بۆ بەدەستهێنانى بڕواى گەلەکەم".
لە تویتەکەی کازمیدا هاتووە، "ئەمڕۆ پەرلەمان متمانەى بەخشی بە حکومەتەکەم، سوپاسى هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە پشتگیرییان لێمان کرد، هیوادارم هەموو لایەنەکان هاوکاربن لە رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان و رێکبکەون لەسەر بەرنامەیەکى نیشتمانى بۆ خزمەتکردنى عێراق".
زیاتر بخوێنەوە
00:58
رووداو ناوی ئەو وەزیرانە ئاشکرادەکات کە لە کابینەکەی کازمی دەنگیان پێدرا
رووداو ناوی ئەو وەزیرانە ئاشکرادەکات کە لە کابینەکەی کازمی دەنگیان پێدرا
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، پەرلەمان دەنگی بە بەرنامەی کابینەکەی مستەفا کازمی دا چەند وەزیرێک پەسندکران.
ناوی وەزیرەکان:
فەریق یەکەم عوسمان عەلی غانمی، وەزیری ناوخۆ
فەریقی روکن جومعە عناد سەعدوون، وەزیری بەرگری
نازهنین محهممهد وسو، وەزیری ئاوهدانكردنهوه و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان
حەسەن محەممەد عەباس، وەزیری تەندروستی و ژینگە
نەبیل کازم عەبدولساحیب، وەزیری خوێندنی باڵا
عەدنان درجال موتهر، وەزیری لاوان و وەرزش
ئەرکان شەهاب ئەحمەد، وەزیری گەیاندن
ناسر حوسێن بەندەر، وەزیری گواستنەوە
عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی
عەلی حەمید دلێمی، وەزیری پەروەردە
ماجد مەهدی حەنتووش، وەزیری کارەبا
مونهەل عەزیز، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان
خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانان
عادل حاشووش رکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
مەهدی رەشید مەهدی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو
ئەو وەزیرانەی دەنگیان لەسەر نەدرا:
عەلی نەوار نەسیف، بەربژێر بۆ وەزیری بازرگانی
هیشام ساڵح، بەربژێر بۆ وەزیری رۆشنبیری
عەلی ئیسماعیل، بەربژێر بۆ وەزیری کشتوکاڵ
حیکمەت ناسر، بەربژێر بۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران
عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح، بەربژێر بۆ وەزیری داد
00:23
مستەفا کازمی: کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین
مستەفا کازمی: کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، سێ پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد و مستەفا کازمی کابینە وەزارییەکەی پێشکەشدەکات.
ئەو سێ پەرلەمانتارە بریتین لە رێزان شێخ دلێر لە جێگەی د. میران عەباس، حەسەن عەباس شووەرت لە جێگەی ئەیاد هاشم عەللاوی و عەلی غەرکان حوسێن لە جێگەی مەحموود تەلال.
مستەفا کازمی دەڵێت، حکومەتەکەی حکومەتی چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەبێت. هاوکات کار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە و بێگەرد دەکات.
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، قبووڵناکەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی دووبەرەکییەکان.
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، قبووڵناکەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی دووبەرەکییەکان.
مستەفا کازمی راشیگەیاند، کابینەکەم کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور دەکات و وەکو عێراقییەکان دەتوانین لە بەسرەوە بۆ کوردستان بپارێزین.
زیاتر بخوێنەوە
00:13
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە بەشداری 255 ئەندام پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەی مستەفا کازمی دەستیپێکرد.
23:53
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ بەسرە یەکلابووەوە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی پەرلەمانتارانی بەسرە رایانگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کۆبوونەوەیەکیان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداوە و تێیدا بڕیاردراوە وەزارەتی نەوت بدرێت بە وەزیرێک کە خەڵکی پارێزگای بەسرە بێت.
ئەو پەرلەمانتارانە هۆکاری ئەو داواکارییەیان دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی بەسرە دەوڵەمەندە بە نەوت. بەوەش لە دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمان هیچ بەربژێرێک بۆ پۆستی وەزیری نەوت دیاریناکرێت.
ئەو پەرلەمانتارانە پێشتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەیان بەوە کرد، بە مەرجی پێدانی وەزارەتەکانی نەوت و گواستنەوە دەنگ بە کابینەکەی کازمی دەدەن.
23:29
فراکسیۆنی گۆڕان: دەنگ نادەین بە حکومەتی نوێی عێراق
فراکسیۆنی گۆڕان: دەنگ نادەین بە حکومەتی نوێی عێراق
یوسف محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، "وهك فراكسیۆنی گۆڕان دهنگ نادهین به حكومهتی نوێ، چونكه هیچ گهرهنتییهك نییه بۆ دهستهبهربوونی مافهكانی خهڵكی كوردستان و، چارهسهركردنی دۆخی ناوچه جێناكۆكهكان".
یوسف محەممەد ئەوەشی گوتووە، ئهم كابینهیه درێژكراوهی كابینهكانی پێش خۆیهتی و "نهیتوانی كێشه بوونیادییهكانی پێشوو تێپهڕێنێت".
زیاتر بخوێنەوە
23:23
لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەڤزیۆنی رووداو گفتوگۆ کرا لەبارەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی؛ ئاڵنگارییەکانی بەردەم کابینەکە، چانسی کازمی لە داهاتوو و ئەو پشتیوانییانەی لێی دەکرێن، گەنگەشەکران.
سەبارەت بە چانسی کازمی بۆ بوون بە سەرۆکوەزیران، د. سامی ئەترووشی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کە بەپێی ئەزموونی ئەوان هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق بە شەو کرابێت، جا بۆ هەر بابەتێکی چارەنووسساز بووبێت، سەرکەوتوو بووە، بۆیە لەو بڕوایەدایە کازمی لە دانیشتنەکەدا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.
د. سامی ئەترووشی پێشبینی دەکات کە لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان دەنگ بە کابینەکەی کازمی بدات و ببێتە سەرۆکوەزیران و دەڵێ "چونکە کازمی پشتیوانیی ئەمریکا و ئێرانی هەیە، ئەمریکا گوشاری خستووەتە سەر کورد، شیعە و سوننە بۆئەوەی دەنگ بە کازمی بدەن".
هەرچەندە بڕیاربوو کاژێر 09:00ی ئەمشەو دانیشتنەکە بکرێت، بەڵام تاوەکو کاژێر 11:00 و ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەکراوە، لەوبارەیەشەوە د. سامی ئەترووشی دەڵێ "دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ کاژێرێک مانای دەنگدانە بە کابینەکە".
سەبارەت بە بۆچوونی کازمی لەبارەی ویست و مافەکانی کورد، د. سامی گوتی "کورد لە وەزارەتە سیادییەکان داوای یەکێک لە وەزارەتەکانی دارایی یان نەوتی کردووە، لەوانەشە لەجیاتی ئەمانە وەزارەتی دەرەوەی پێبدرێت، هەرچەندە کورد گلەیی لە کازمی هەبوو کە لە کارنامەکەیدا وەکو پێویست باسی مافەکانی کوردی نەکردبوو، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە کازمی دژی کوردە، کازمی لە هەموو بەربژێرەکانی پێش خۆی باشترە بەرامبەر کورد، ئەگەر کازمی دەنگی پێویست بهێنێت، کابینەکەی چەند ساڵێک دەخایەنێت".
"کازمی ئەرکی قورسی دەکەوێتە سەرشان بەهۆی بوونی کێشەی گەورەی ئابووری و سیاسی"، ئەمە قسەی د. رێبەر فەتاح، راگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری بوو لە زانکۆی دهۆک، کە لە بەرنامەکەدا بەشداربوو، گوتیشی "رەنگە کازمی بتوانێت کێشە ئابوورییەکان چارەسەربکات، بەڵام کێشە سیاسییەکانی بۆ چارەسەر نابێت، بەتایبەتی راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران لە عێراق".
لە کاتی راسپاردنی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەڕێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە راستەوخۆ پشتگیریی بۆ دەربڕی، لەوبارەیەوە د. رێبەر فەتاح گوتی "کازمی بۆچوونی بەرامبەر کورد زۆر باشە، بەڵام ئەگەر کازمی پشتیوانییەکی بەهێزی لە بەغدا هەبێت ئەویش پشت لە کورد دەکات".
لای خۆیەوە سامی رێکانی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانستی رامیاری و یاسایی سەبارەت بە رازیبوونی کورد بە کازمی بەبێ رێککەوتنی پێشوەختە، لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوە کرد "ئەمریکا گوشاری لە کورد کردووە دەنگ بە کازمی بدات، بەڵام پێویستبوو کورد بەر لە دەنگدان رێککەوتنێکی لەگەڵ کازمیدا بکردایە، بۆئەوەی لەکاتی بوون بە سەرۆکوەزیران بە ئاسانی کێشەکان چارەسەر بکات".
سامی رێکانی روونیکردەوە، بۆ کورد وەزارەتی دەرەوە باشترە لە وەزارەتی دارایی، چونکە وەزیری دارایی ئەو دەسەڵاتەی نییە کە بتوانێت بەبێ رەزامەندیی سەرۆکوەزیران بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئێستاش کورد پێویستی بە پشتیوانیی نێودەوڵەتییە و لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە دەتوانێت ئەو پشتیوانییە بەدەستبهێنێت.
22:51
مستەفا کازمی: پێکهاتەی کابینەکەم پێشکەشکردووە و چاوەڕوانی دەنگدانی پەرلەمانم
مستەفا کازمی: پێکهاتەی کابینەکەم پێشکەشکردووە و چاوەڕوانی دەنگدانی پەرلەمانم
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە توویتێکدا بە زمانی کوردی رایدەگەیێنێت، لیستى ناوى ئەندامانى کابینە پێشنیازکراوەکەی ناردووە بۆ پەرلەمان و چاوەڕوانن دەنگدانى لەسەر ئەنجامبدرێت.
مستەفا کازمی دەشڵێت، هەوڵیداوە باشترین بەربژێر بۆ وەزارەتەکان هەڵبژێرێت، بە هیواى متمانە پێبەخشینیان. "ئامانجمان خزمەتکردن و دابینکردنى ئارامى و دادپەروەرى و خۆشگوزەرانییە بۆ گەلى عێراق".
کازمی لە توویتەکەیدا بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی، هەوڵی داوە بەربژێرەکانی جێگەی رەزامەندی سیاسییەکان، ئەندامانی پەرلەمان و گەلی عێراق بێت.
زیاتر بخوێنەوە
22:50
حەوت پەرلەمانتاری کورد: دەنگ بە کابینەکەی مستەفا کازمی نادەین
کاوە محەممەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راگەیێندراوێکی بەناوی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق خوێندەوە و رایگەیاند، پاڵپشتی لە تێپەڕاندنی کابینەکەی کازمی ناکەن.
کاوە محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هۆکارانەی وا دەکەن کە دەنگ بە کابینەکە نەدەن ئەوەیە، ئەو کابینەیە هیچ گەرەنتییەکی نەداوە کە کێشەی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرمانبەران چارەسەر بکات.
ناوی ئەو پەرلەمانتارانە:
رابوون مەعرووف
هۆشیار عەبدوڵڵا
سەرکەوت شەمسەدین
کاوە محەممد
سرووە ونس
غالب محەممەد
یوسرا رەجەب
22:15
پەیامنێری رووداو: تاوەکو ئێستا 150 پەرلەمانتار چوونەتە هۆڵی پەرلەمان
پەیامنێری رووداو: تاوەکو ئێستا 150 پەرلەمانتار چوونەتە هۆڵی پەرلەمان
کابینەکەی مستەفا کازمی پێویستی بە دەنگی 165 پەرلەمانتارە، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 150 پەرلەمانتار چوونەتە هۆڵی پەرلەمان.
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا نەچوونەتە هۆڵی پەرلەمان.
زیاتر بخوێنەوە
22:09
پەرلەمانتارانی بەسرە داوای دوو وەزارەت دەکەن
پەرلەمانتارانی بەسرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، دژی حکومەتەکەی کازمی دەبن و دەنگی پێنادەن ئەگەر مەرجەکانیان جێبەجێنەکرێت. کە خۆی لە پێدانی دوو وەزارەت دەبینێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە داوای وەزارەتەکانی نەوت و گواستنەوە دەکەن.
21:49
بڕیارە پەرلەمانی عێراق بەناوی گەلەوە متمانە بە کابینە پڕ مشتومڕەکەی شەشەمین سەرۆکوەزیرانی عێراقی نوێ بدات، بەڵام 75 پەرلەمانتار و بەشێک لە خۆپێشاندەران رازی نین، ئەو پەرلەمانتارانە بڕیاریانداوە دەنگی پێنەدەن.
لە ماوەی 5 مانگی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، ناکۆکی قووڵی پێنج لایەنی سەرەکیی شیعە دوو سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی ناچار بە کشانەوە کرد و دوای دەیان کۆبوونەوە و مشتومڕی دوور و درێژ، بەشێک ناڕازی لە چۆنیێتی دابەشکردنی پۆستەکان، هەڕەشەی ئۆپۆزیسیۆنبوون دەکەن.
کازم شەمەری، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی وەتەنیە دەڵێت، "ئێمە بڕیارمانداوە دەنگ بەم کابینە وەزارییە نەدەین و ناچین بۆ دانیشتنی پەرلەمان، ئەگەر ئەم کابینەیەش دەنگی ھێنا ئەوا ئێمە دەبینە یەکەم ھێزی سیاسی کە رێچکەی ئۆپۆزیسیۆنبوونی ئاشتی دەگرێتەبەر لە پەرلەمان".
لەنێو خۆپێشاندەرانیش دەنگی ناڕازی هەیە، عەلی عیمران خۆپێشاندەرە و دەڵێت، "رازی نابین، چونکە ئەوان لەلایەن خۆیانەوە کەس دێنن و دایدەنێن".
کازمی بۆ وەرگرتنی متمانە، لانیکەم پێویستی بە 166 دەنگە، ئەگەر هاوکێشە سیاسییەکان گۆڕانی بەسەردا نەیەت، کازمی بە 21 کورسیی بەدر، 19 کورسیی حیکمە، 43 کورسیی نەسر، 54 کورسیی سائیرون، 13 کورسییەی لایەنگری سەرۆکی پەرلەمان و 58 کورسیی کورد بێکێشە دەتوانێ متمانە وەربگرێ.
21:29
رووداو ناوی بەربژێرانی کورد بۆ کابینەکەی کازمی بڵاودەکاتەوە
رووداو ناوی بەربژێرانی کورد بۆ کابینەکەی کازمی بڵاودەکاتەوە
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، سێ وەزارەت لە کابینەکەی کازمی بۆ کورد دانراون و ناوی وەزیرەکانیش بەمشێوەیە:
فوئاد حوسێن بەربژێر بۆ وەزیری دەرەوە
خالید شوانی بەربژێر بۆ وەزیری داد
نازەنین محەممەد بەربژێر بۆ وەزارەتی ئاوهدانكردنهوه و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان
پرۆفایلی وەزیرەکان:
پرۆفایلی وەزیرەکان:
فوئاد حوسێن
لەدایکبووی 1949 لە خانەقین
1967 بووە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان
1974 پەیوەندی بە ریزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد
دکتۆرای لە زانستی سیاسی لە هۆڵەندا بەدەستهێناوە
1976 بووە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکاران لە دەرەوە
1978 بووە ئەندامی پەیمانگەی کوردی لە پاریس
2005 بووە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
2018 بووە وەزیری دارایی عێراق
خالید سەلام شوانی
لەدایکبووی 1975 لە کەرکووک
ماستەری لە یاسای دەستووریی هەیە
2014 راوێژکاری یاسایی سەرۆککۆماری عێراق بوو
2006-2014 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو
ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە
وەزیری هەرێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
نازهنین محهممهد وسو
لەدایکبووی 1959 لە ههولێر
بەكالۆریۆسی له ئهندازیاریی شارستانی هەیە
ئهندامی سهركردایهتیی پارتیی دیموكراتی كوردستانه
وهزیری پێشووی شارهوانییهكانە لە ههرێمی كوردستان
لەدایکبووی 1949 لە خانەقین
1967 بووە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان
1974 پەیوەندی بە ریزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد
دکتۆرای لە زانستی سیاسی لە هۆڵەندا بەدەستهێناوە
1976 بووە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکاران لە دەرەوە
1978 بووە ئەندامی پەیمانگەی کوردی لە پاریس
2005 بووە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
2018 بووە وەزیری دارایی عێراق
خالید سەلام شوانی
لەدایکبووی 1975 لە کەرکووک
ماستەری لە یاسای دەستووریی هەیە
2014 راوێژکاری یاسایی سەرۆککۆماری عێراق بوو
2006-2014 ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو
ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە
وەزیری هەرێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
نازهنین محهممهد وسو
لەدایکبووی 1959 لە ههولێر
بەكالۆریۆسی له ئهندازیاریی شارستانی هەیە
ئهندامی سهركردایهتیی پارتیی دیموكراتی كوردستانه
وهزیری پێشووی شارهوانییهكانە لە ههرێمی كوردستان
زیاتر بخوێنەوە
21:27
پەیامنێری رووداو: رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کابینەکەی کازمی نەکراوە
پەیامنێری رووداو: رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کابینەکەی کازمی نەکراوە
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کابینەکەی کازمی نەکراوە "هەر یەکە لە کوتلەکەی قەیس خەز عەلی، دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی و کوتلەکەی ئەیاد عەللاوی دژی دەنگدانن بە کابینەکەی مستەفا کازمی".
بەگوتەی پەیامنێری رووداو ئەوانەی تاوەکو ئێستا ماونەتەوە سائیروون، لایەنە کوردستانییەکان و بەشێکی زۆری سووننەکانن.
21:00
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی یەک کاژێر دواخرا.
20:50
مستەفا کازمی و محەممەد حەلبووسی گەیشتنە پەرلەمانی عێراق
مستەفا کازمی و محەممەد حەلبووسی گەیشتنە پەرلەمانی عێراق
بڕیارە کاژێر 09:00 بەدواوە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق گەیشتنە پەرلەمان.
هاوکات بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراقیش گەیشتوونەتە هۆڵی پەرلەمان.
زیاتر بخوێنەوە
20:42
بەشیر حەداد: هیچ ئەگەرێک نییە بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، هیچ ئەگەرێک نییە بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی.
بەشیر حەداد، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هیچ ئەگەرێک نییە بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ پێدانی متمانە بە حکومەتی نوێ، بۆیە پەرلەمان کاژێر 09:00ـی ئەمشەو کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر رێژەی یاسایی ئامادەبووان بەدینەهات، ئەوا کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دوادەخرێ".
بەشیر حەداد راشیگەیاند، "دوا لیستی ناوی بەربژێران بۆ وەزارەتەکان کە بۆ پەرلەمان نێردراوە ناوی 20 بەربژێری تێدایە بۆ 20 وەزارەت، بەڵام بەربژێران بۆ وەزارەتەکانی دەرەوە و نەوت دەستنیشان نەکراون، هاوکات هێشتا هیچکام لە وەزارەتەکانی دەرەوە و دارایی بۆ کورد یەکلانەکراونەتەوە".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد، "بەپێی ئەو لیستەی بۆ پەرلەمان نێردراوە، عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح، پارێزگاری پێشووتری کەرکووک بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری دارایی".
بەپێی دەستوور، کابینەی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی تەنیا 50 +1ـی دەنگی 329 ئەندامەکەی پەرلەمانی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی متمانە.
حکومەتی نوێی عێراق لە 22 وەزارەت پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێ 12 وەزارەتیان بدرێنە شیعە، 6 وەزارەتیان بدرێنە سووننە، 3 وەزارەتیان بدرێنە کورد و دوو وەزارەتیان بدرێنە پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان.
زیاتر بخوێنەوە
20:23
کازمییە، ناوچە بەناوبانگ و تاڕادەیەک دەوڵەمەندنشینەکەی بەغدا چاوەڕێیە کەسێک لە دانیشتووانەکەی بگاتە سەر کورسیی دەسەڵات و ببێتە شەشەم سەرۆکوەزیرانی شیعەی عێراق.
53 ساڵ لەمەوبەر مستەفا کازمی کە ئێستا راسپێردراوە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە گەڕەکی نوابە لە ناوچەی کازمیە لەدایکبووە، بە گوتەی خەڵکی ناوچەکە، کازمی ھەر لە منداڵییەوە حەز و خولیای دەسەڵاتی ھەبووە، ھەمیشە پێشەنگی منداڵانی ناوچەکە بووە.
کازمی ناوی تەواوی مستەفا عەبدولـلەتیف مشەتت غەریباوییە، لە بنەڕەتدا خەڵکی شەتڕەی پارێزگای زیقارە، باوکی رووپێوکار و چاودێری هونەری بووە، ساڵی 1963 بۆ پەرەپێدانی کارەکەی بە یەکجاری هاتووەتە بەغدا.
ئەحمەد مەشات، فەرمانبەری خانەنشین 78 ساڵی تەمەنی تێپەڕاندووە و ئەوەندەی بیری بڕدەکات لەسەر کازمی دێتەگۆ و دەڵێ "زۆربەی ئەوانەی لە کازمیە نیشتەجێ دەبن، جۆرێک لە پابەندبوونی ئایینی مەزھەبییان ھەیە، ئەمەش بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، کازمیش لەو جۆرە گەنجانە بوو کە زۆر گەرموگوڕیی پێوە دیاربووە، بۆ نمونە بۆچی ناچن بۆ شارێکی دیکە، چونکە ئینتیمای مەزھەبی ئەوان دێنێت بۆ ئێرە، كازمى لە بەغدا خوێندنی دواناوەندیی تەواوکردووە، دواتر ئاوارەی دەرەوە بوو، دوای رووخانی رژێم گەڕایەوە".
کازمی لەجیاتی چوونە زانکۆ، لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، خۆی دەگەیێنێتە ئەوروپا و دواتر لە بەریتانیا دەگیرسێتەوە.
لە دەرەوە، وەکو رۆژنامەڤان و ئۆپۆزیسیۆنێکی سەددام، هاوکاریی لایەنە شیعەکانی کردووە، نووسەرە و "پرسی عێراق" و "ئاشتی لەنێوان رابردوو و داهاتوو" دوو لە گرنگترین کتێبەکانیەتی.
دوای رووخانی بەعس، کازمی دەگەڕێتەوە عێراق، لە تەمەنی 45 ساڵی و لە زانکۆیەکی ئەهلی، بەشی یاسا تەواودەکات و تاوەکو ساڵی 2016 کە دەبێتە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، لە کاری رۆژنامەڤانی بەردەوام دەبێت؛ ھاوڕێکانی بە کەسێکی ھێمن و لەسەرخۆ وەسفی دەکەن.
نیبراس مەعموری، سەرۆکی کۆڕبەندی ژنانی راگەیاندنکار لەبارەی کازمیەوە دەڵێ "پیاوێکی زۆر لەسەرخۆیە، کەم قسە دەکات، ھەمیشە دەم بەخەندەیە، کاتێک گفتوگۆ دەکات گوێ لە بەرامبەر دەگرێت، ئینجا گفتوگۆ دەکات، ئەمە کارێکی زۆر باشە، کەم کەسایەتی ئەم سیفاتەیان تێدایە، پشت بە پەیوەندییە سەرکەوتووەکانی دەبەستم، لەڕووی دیپلۆماسی و پەیوەندییەوە بە ھەر دە پەنجە بۆی مۆر دەکەم، زۆر سەرکەوتووە".
کازمی خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، هەرچەندە بە کەسێکی بێلایەن ناودەبرێت، بەڵام زاوای مەهدی عەلاقی سەرکردەی حیزبی دەعوە و ئەمینداری گشتیی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، دوو لە براکانی پلەی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانیان هەبووە و خۆیشی لە سەردەمی عەبادییەوە تائێستا سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقە.
زیاتر بخوێنەوە