موقتەدا سەدر: تیکتۆک بەکاردەهێنم

06-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى نیشتمانى شیعە رایگەیاند، بەکارهێنەرى تۆڕى کۆمەڵایەتیى تیکتۆکە "بەو شێوەیەى خودا پێى خۆشە". 
 
ئەو ئاماژەیەى موقتەدا سەدر لە وەڵامى پرسیارى یەکێک لە لایەنگرانی بوو کە لە بارەى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئاڕاستەى کردبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ى ئادار وەڵامى ئەو پرسیارە لەلایەن نووسینگەى سەدرەوە بڵاوکرایەوە. 
 
ئەو لایەنگرەى رەوتى سەدر پرسیارى ئەوەى لێکردووە کە بۆچوونى لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى تیکتۆک چییە. لە پرسیارکارەکە دەڵێت: "بەتایبەت کە کاریگەریى نەرێنى لەسەر گەنجانى عێراق هەیە و لە بنەماکانى ئیسلام دووریان دەخاتەوە." 
 
موقتەدا سەدر لە وەڵامى ئەو  پرسیارەدا دەڵێت: "تیکتۆک بووەتە جۆرێک لە ململانێى نێودەوڵەتى لە نێوان سەرۆکانى ئەو وڵاتانەى خۆیان بە زلهێز دەزانن، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیێنێت ببین بە بەندەیان".
 
موقتەدا سەدر دەشڵێت: "من یەکێکم لەو بەکارهێنەرانەى تیکۆک لەو کاتانەى دەستبەتاڵم بەو شێوەیەى خودا پێى خۆشە و سوودى بۆ کۆمەڵگە هەیە."
 
 

 

            
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە