یۆنامی‌ چیدیکە ئاماری‌ قوربانیانی‌ عێراق بڵاوناکاتەوە

05-12-2016
غازی حارس
نیشانەکردن یۆنامی
A+ A-

رووداو - هەولێر

نێردەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق (یۆنامی) بڕیاریدا، چیدیکە ئاماری‌ مانگانه‌ی‌ قوربانیان بڵاونەکاتەوە.

دوای ئەوەی مانگی رابردوو ئاماری‌ قوربانیانی تووندوتیژییەکانی عێراقی بڵاوکردەوە، یۆنامی رووبه‌ڕووی‌ ره‌خنه‌ی تووندی شانەی راگەیاندنی جەنگی بووەوە.

یۆنامی رایگەیاندووە، به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ناجێگیریی ئاماره‌ سه‌ربازییه‌كان، هەروەها به‌رده‌ستنه‌بوونی سه‌رچاوه‌ سه‌ربه‌خۆ و باوه‌ڕپێكراوه‌كان بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان و نەبوونی وەڵام لەلایەن وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌ سه‌ربازییه‌كان، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار راده‌گرێت، "ئه‌گه‌ر شێوازێكی دروستی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه،‌ له‌پێناو به‌ راسته‌قینه‌كردنی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاودەكرێنەوە".

چەند رۆژی رابردوو یونامی‌ بڵاویكرده‌وه، لە مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ، دوو هەزار و 855 کەس كوژراون، کە ‌هاوڵاتی سڤیل و چەکداری ده‌زگا ئه‌منی‌ و سه‌ربازییه‌كان بوونە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە