رووداو دیجیتاڵ
دەیان زیارەتکار لەنێو مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا بە کوڵ دەگرین و نزا دەکەن، بەشێک لە زیارەتکاران تاوەکو درەنگی شەو دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە نزاکردن.
عەلی رەزا، زیارەتکارێکی ئێرانییە، سێیەم جارە سەردانی کەربەلا دەکات و دەڵێت، چوار رۆژ لەو شارەیە و هەموو شەوێک تاوەکو درەنگ لەنێو مەزارگەکان دەمێنێتەوە و نزا دەکات. دەشڵێت، تاوەکو کۆتایی رێوڕەسمەکە لە کەربەلا دەمێنێتەوە.
هاتنی ئەو زیارەتکارانە بۆ بەشداریکردنە لە چلەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا. دەیان هەزار کەس لەوانیش لە دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخ دەچنە نێو هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە چوونەتە کەربەلا.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، دوو ملیۆن زیارەتکار دوای بەجێگەیاندنی چلەی ئیمام حوسێن، عێراقیان جێهیشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.