وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق: داعش لە موسڵ شۆك دەكەین

03-12-2016
كارزان حەمید
نیشانەکردن شەڕی_موسڵ
A+ A-

رووداو - هه‌ولێر

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایده‌گه‌یێنێت، گۆڕانكارییان لە پلانە سه‌ربازییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ كردووە، بەهۆی گۆڕانكارییەكانیش داعش شۆك دەبێت و چەكدارەكانیان لە بەرەكانی شەڕ دادەڕمێن.

رۆژی شەممە 3-12-2016، وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیێندراوێكی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ بڵاوكردەوە و رایگەیاند "دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ جۆرییه‌ی لە ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بەدەستهێندرا و، یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان پێشكەوتنی بەرچاویان لە شەڕەكەدا تۆماركرد، فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كان په‌نایان بۆ داڕشتنی پلانی نوێ بردووه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سروشتی جه‌نگه‌كه‌ بگونجێت".

بەپێی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی بەرگری، ئه‌و پلانانه‌ی داڕێژرابوون، ئامانجه‌كانی خۆیان لە سەرجەم ‌میحوه‌ره‌كان پێكاوە و، هێزەكانی سوپای عێراق گه‌مارۆیه‌كی تووندیان خستووەتە سەر داعش.

وه‌زاره‌تی به‌رگری جه‌ختی له‌وه‌ش كردووەتەوە‌ " گۆڕانكاری لە ‌پلانه‌كاندا، بە ئامانجی شۆككردنی چەكدارانی داعشه‌، هاوكات جیاكردنه‌وه‌یانه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نییه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای چوونه‌ نێو شاری موسڵ و جێبه‌جێكردنی قۆناخی پێنجه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە