سەدر: زۆربەى دراما عێراقییەکان ئاستیان نزمە و پڕن لە درۆ

03-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

موقتەدا سەدر زۆربەى دراما عێراقییەکان بە "ئاست نزم و پڕ درۆ" وەسف دەکات و داوا دەکات سەیر نەکرێن. ئامۆژگاریى یەکێک لە لایەنگرانیشى دەکات پاسپۆرتەکەى نەداتە ئەو کەسەى گەشتى عومرەى بۆ رێکدەخات بۆ ئەوەى سوود لە جیاوازیی بەهای پارەکە ببینێت.
 
یەکێک لە لایەنگرانى موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە پرسیارى لەبارەى بەرنامە و دراماکانى مانگى رەمەزان لێکردووە کە گۆرانى و سەمایان تێدایە یان بانگەشە بۆ قومار دەکەن و پرسارى ئەوە دەکات کە ئایا تەماشاکردنیان خێرى بەڕۆژووبوونیان دەسڕێتەوە؟ 
 
 لە وەڵامدا موقتەدا سەدر دەڵێت، "ئەگەر مەبەستت لە دراما عێراقییەکانە، بەداخەوە کەمێکیان نەبێت ئەوانى دیکە ئاستیان نزمە و هەمیشە دوورن لە ژیانی راستەقینەی عێراقی و درۆى زۆریان تێدایە."
 
سەرۆکى رەوتی نیشتمانى ئامۆژگارى ئەو کەسە دەکات کە تەماشاى ئەو بەرنامە و درامایانە نەکات، چونکە بە گوتەى ئەو "پاڵپشتیکردنى گوناهە."
 
شوێنکەوتووانى سوننە لە عێراق یەکى ئادار و شیعەکان 2ى ئاداریان کردە یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان.
 
یەکێک لەو پرسیارانەى دیکە کە ئاراستەى سەدر کراوە ئەوەیە، دەکرێت پاسپۆرتى عومرەکاران بدرێتە بەڵێندەرانى ئەو گەشتە تاوەکو سوودمەندبن لە جیاوازیى بەهاى ئەو سێ هەزار دۆلارەى بانکى ناوەندى بە نرخى فەرمى دەیداتە عومەرەکارەکە، تاوەکو لە بەرامبەردا خەرجیی گەشتەکەیان لەسەر کەم بکاتەوە؟
 
موقتەدا سەدر لە وەڵامدا دەڵێت: "ئامۆژگاریتان ناکەم کارى لەو جۆرە بکەن." 
 
بۆ هەر گەشتیارێک بانکى ناوەندیى عێراق بڕى سێ هەزار دۆلار بە نرخى فەرمى دەداتە گەشتیاران بە بەهاى 131 هەزار دینار، لە کاتێکدا ئێستا لە بازاڕى ناوخۆیدا بەهای 100 دۆلار نزیکەى 148 هەزار دینارە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موەلیدەیەک و بەرمیلێک گاز

بەغدا بۆ سێ مانگی هاوین بێ بەرامبەر گاز دەداتە موەلیدە ئەهلییەکان

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا، بۆ سێ مانگى هاوین بێ بەرامبەر گاز بدرێتە موەلیدە ئەهلییەکان بۆئەوەى 20 کاژیر کارەبا بدەنە هاووڵاتییان و وەزارەتى دارایی سەرپشککرد قەرز بکات بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى کەرتى کارەبا. هەروەها پڕۆژەیاسایەکى پەسەند کرد تایبەتە بە هاندان و پاراستنى وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و تورکیا.