47 ئەندامى بزووتنەوەى قوربان لە عێراق دەستگیرکران

02-09-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگا ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، 47 ئەندامى بزووتنەوەى قوربانى لە چوار پارێزگاى عێراق دەستگیر کرد کە یەکێکیان بانگخواز بووە. 
 
2ى ئەیلوولی2024، ئەو دەزگایە لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو  ئەندامانەى بزووتنەوەى قوربانیى بڵاوکردەوە کە گرووپێکى ئایینین و خۆیان بە شوێنکەوتووى عەلى کوڕى ئەبو تاڵیب، ئیمامى یەکەمى شیعەکان دەناسێنن.
 
20 کەس لە ئەندامانى بزووتنەوەکە لە موسەننا دەستگیر کراون، یەکێکیان بانگخوازى گرووپەکە بووە.
 
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق ئاماژەى بەوداوە، 27 ئەندامەکەى دیکەى بزووتنەوەى قوربان لە زیقار، واست و مەیسان دەستگیرکراون. 
 
یەکێک لە سرووتەکانى ئەو بزووتنەوەیە ئەوەیە تیروپشک لەنێوان خۆیاندا دەکەن و هەر کەسێک دەربچێت پێویستە خۆى بکوژێت وەک قوربانی.
 
سەرەتاى دەرکەوتنى ئەو بزووتنەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2021، لە شارى ناسرییەى ناوەندى پارێزگاى زیقار سەرى هەڵدا، ئەندامانى ئەو گرووپە بەنهێنى پیادەى سرووتەکانى خۆیان دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەوا.

پارێزگارى نەینەوا ناوی دوو بەربژێرى یەکە کارگێڕییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجوومەن

بەڕێوەبەرى ناحیەى رەبیعە لە نەینەوا دەستبەکار بوو، بڕیارە هەفتەى داهاتوو بەڕێوەبەرى ناحیەى زومماریش دەستبەکار بێت. پارێزگاری نەینەوا تێببینی لەسەر سیڤیی دوو بەربژێری پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکە هەیە و داوای لە ئەنجوومەنی پارێزگا کردووە، ئەو دوو بەربژێرە بگۆڕن.