prev
next
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسى عێراق پێشبینی دەکات لە رۆژى سێشەممە، 4ى ئادارەوە، شەپۆلێکى بارانبارین دەستپێبکات و بەر لە 24 کاژێر ئەو ناوچانە دیاری دەکەن کە باران دەیانگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەگوێرەى ئاماژە بەراییەکانیان، رۆژى سێشەممە نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریاى سوورەوە عێراق دەگرێتەوە کە بارانى لەگەڵدایە.
ئەو دەستەیە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە، ئەو شەپۆلە لە 4ى ئادار تاوەکو 9ى ئادار بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە زۆربەى ناوچەکانى عێراق هەیە.
عامر جابری دەڵێت، ئاستى بارانە پێشبینیکراوەکە لە نێوان کەم بۆ بارانى بەلێزمە دەبێت، بەر لە 24 کاژێر دەردەکەوێت کە ئەو بارانە بەدیاریکراوى چەند ناوچە دەگرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ