01-03-2020
16:26
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ دوا وادەیە لەبەردەم محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی پەرلەمانی نزیکەی دوو کاژێر دوادەخرێت.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی پەرلەمانی نزیکەی دوو کاژێر دوادەخرێت.
زیاتر بخوێنەوە
15:58
كازم شممەری، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی وەتەنیە لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، "بەشداریپێنەكردنی هێزە نیشتمانییەكان و پەراوێزخستنی خۆپێشاندەران شەرعیەتی جەماوەریی هەر حكومەتێكی راسپێردراو ناهێڵێت".
سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی وەتەنیە ئاماژەی بەوە کرد، "بەهۆی نەبوونی وادەیەكی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و نەبوونی هیچ ئاماژەیەك بۆ جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەرانی ئاشتی و دادگاییكردنی بكوژان و ئەوانەی دەستدرێژییان كردووەتە سەر خۆپێشاندران، سەرەڕای كۆمەڵێك دۆسیەی نیشتمانیی دیكە، هاوپەیمانیی وەتەنیە متمانە بەو حكومەتە نابەخشێت".
زیاتر بخوێنەوە
15:49
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، "لەبارەی بە بەشدارینەکردن لە کابینەی محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوەوە جەخت لەسەر هەڵوێستی خۆمان دەکەینەوە، چونکە باوەڕمان وایە دەبێت کۆتایی بە پەیڕەوی پشکپشکێنەی قێزەون بهێنرێت".
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بەوە دەکات، "هەر لە سەرەتاوە جەختمان لە هەڵوێستمان کردەوە و رامانگەیاند ئەگەر سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو پابەند بێت بەوەی ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکات کە بە گەلی عێراقی دان، ئەوا ئێمە بە هێزەوە پاڵپشتیی دەکەین و ئەگەر بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردن، ئەوا پاڵپشتیی ناکەین".
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی جەخت لەوە دەکاتەوە، "پێویستە بنەما نیشتمانییەکان بپارێزرێن و لەپێشی هەمووشیانەوە پێکهێنانی حکومەتێکە کە داخوازییەکانی گەل بەدیبهێنێت و شکۆ بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە و بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە پابەند بێت".
15:42
سەرۆكی فراكسیۆنی بەیارق خەیر: بەشداربوونی كورد لە حكومەت زۆر گرنگە
سەرۆكی فراكسیۆنی بەیارق خەیر: بەشداربوونی كورد لە حكومەت زۆر گرنگە
محەممەد خالیدی، سەرۆكی فراكسیۆنی بەیارق خەیر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەكو دوێنی شەو هیچ پێشكەوتنێك لە گفتوگۆكانی نێوان سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو و كورددا نەبووە، چونكە لەسەر چەند پرسێك ناكۆك بوون، لەوانە بەرنامەی حكومیی عەلاوی و هەڵبژاردنی وەزیرەكان، بۆیە گفتوگۆكان راگیران، بەڵام پرسەكە بەوە كۆتایی نایەت، چونكە بەشداربوونی كورد و بوونیان لە حكومەت زۆر گرنگە".
هەروەها محەممەد خالیدی باسی لەوەیش کرد، "پشت بە خوا لە چەند رۆژی داهاتوودا هەردوولا دەگەنە ئەنجامێك، تەنانەت ئەگەر كابینەی وەزارییش تێپەڕێنرێت، پشكی كورد هەر دەمێنێت تاوەكو بە تەواوی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەگەنە لێكتێگەییشتنێك بەو پێیەی كیانێكی دەستووریە".
لەبارەی بەشداریی پێكهاتەكانی دیكەشەوە خالیدی ئاماژەی بەوە کرد، "پێكهاتەكان بەشێكیان بەشداری ناكەن، بەڵام دەبێت دەنگ بدرێت و پێویستە بە رەتكردنەوە یان قبوڵكردن لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادەبن، جگە لە هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەكان، هێزەكانی دیكەی سوننە رازین و بەشداری دەكەن".
14:33
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: بەرنامە حكومییەكەی عەللاوی هیچ دەستكەوتێكی بۆ كورد تێدانییە
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: بەرنامە حكومییەكەی عەللاوی هیچ دەستكەوتێكی بۆ كورد تێدانییە
پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، پێموایە ئەمڕۆش كورد لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەشداری ناكات، چونكە ناوەڕۆكی بەرنامەی حكومیی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو هیچ دەستكەوتێكی بۆ كورد تێدا نییە.
حەسەن ئالی، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێموایە ئەمڕۆش كورد لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەشداری ناكات، چونكە ناوەڕۆكی بەرنامە حكومییەكەی محەممەد تۆفیق عەللاوی هیچ دەستكەوتێكی بۆ كورد تێدانییە. تەنانەت هەندێك خاڵ هەیە لە بەرنامەكەیدا جێگەی نەكراوەتەوە، تاوەكو ئێستاش لایەنە كوردەكان هاوهەڵوێستن لەبارەی بەشداریكردن و نەكردن لە كۆبوونەوەی پەرلەمان".
هەروەها حەسەن ئالی باسی لەوە کرد، "چاوەڕێی فەرمانی سەركردایەتیی سیاسی دەكەین کە ئاخۆ گەیشتوونەتە ئەنجامێك لەگەڵ عەللاوی یان نا. هەر كاتێك فەرمانمان پێگەییشت کە لە قازانج و بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی عێراق و گەلی كوردستان بوو، بێگومان دەنگ بە كابینەی وەزاریی نوێ دەدەین".
پەرلەمانتارەکەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، "ئێمە حكومەتێكمان دەوێت جێگەی رەزامەندیی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بێت بە كورد و عەرەب و توركمان و كەمەنەتەوایەتییەكانی دیكەشەوە. ئێمە لەگەڵ ئەوە نیین لایەنێك فەرامۆش بكرێت و لایەنێكیش كاری بۆ بكرێت".
حەسەن ئالی ئاماژەی بەوەش كرد، "چاوەڕێی فەرمانی سەركردایەتی سیاسی خۆمان دەكەین، پێشمانوایە ئەم حكومەتەی بەم شێوەیە پێكدەهێندرێت بەرژەوەندیی عێراق و گەلی كوردی تێدا نییە".
14:11
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی محەممەد عەللاوی
عەللاوی گەیشتە پەرلەمان و لەلایەن حەلبووسییەوە پێشوازی لێکرا
رووداو- بەغدا
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەممەد تۆفیق عەللاوی کۆدەبێتەوە. تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کورد و سوننە بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن یان نا، بەڵام عەللاوی لەکاژێر 14:00 گەیشتە پەرلەمان و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازیی لێکرا.
پەیامنێری رووداو رایگەیاند تاوەکو ئێستا رێژەی یاسایی ئامادەبوون بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە تەواو نەبووە.
زیاتر بخوێنەوە