14 Photos
رووداو - مەریوان
دەریاچەی زرێبار یەكێك لە گەورەترین سەرچاوەكانی ئاوی شیرینی جیهانە، بەدووری 3 كیلۆمەتر كەوتووەتە رۆژئاوای شارۆچكەی مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە شەوانی رەمەزاندا بەهۆی فێنكی شوێنەكە و بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش رۆژووگران رووی تێدەكەن.
ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ رووبارێکی دیكە ناڕژێتە ناوی، ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر رووباری سیروان.
زرێبار و سرووشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە، كردوویەتییە یەکێک لە سەیرانگە بەنێوبانگە گەشتیارییەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان.