گالەری

26-08-2016
20 Photos
بەهمەن شابازی

رووداو - مەریوان

لە دەریاچەی زرێباری رۆژهەڵاتی كوردستان، بە بەشداری 80 مەلەوان لە 12 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، پێشبڕكێی مەلەوانی لە ئاوی ئازاد، بۆ هەڵبژاردنی "تیمی میللی"  لە 4 قۆناخ  (1، 2، 3، 5) كیلۆمەتری بەڕێوەچوو.

مەلەوانانی بەشداربوو لە خوار تەمەنی 20 ساڵ و 20 بۆ 29 ساڵ لە 5 كیلۆمەتری، 30 بۆ 39 ساڵ  و 40 بۆ 49 ساڵ لە مەودای 3 كیلۆمەتری، 50 بۆ 59 ساڵ لە مەودای 2 كیلۆمەتری و 60 بۆ 69 ساڵ لە مەودای 1 كیلۆمەتری كێبڕكێیان ئەنجامدا، دوای تەواوبوونی پێشبڕكێكەش مەلەوانە یەكەمەكان خەڵاتكران و راستەوخۆش دەبنە ئەندامی تیمی میللی.