رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: AFP
بەشێک لە خەڵکی تاران لە گۆڕەپانی وەلی عەسر لە نێوەڕاستی تاران گردبوونەوە بۆ شیوەن و ماتەمگێڕان بۆ سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان.
رووداوەکە رۆژی 19ـی ئەم مانگە روویدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەدا، حەوت کەسی دیکە هەبوون و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە گیانلەدەستدانیان راگەیێندرا.
بەهۆی ئەو رووداوەوە، خەڵکی ئێران پێنج رۆژ لە ماتەمینی دا دەبن. بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئیبراهیم رەئیسی لە مەشهەد بە خاک بسپێردرێت.