رووداو - هەولێر
وەک کاردانەوە بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئێران، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئێران داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری رێگەوبان و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن، ئەگەر دوو وەزیرەکەی کابینەی حەسەن رووحانی دەستلەکارنەکێشنەوە، متمانەیان لێ وەردەگیرێتەوە.
ئەوان وەزیری رێگەوبانی ئێران بەبێ توانایی لە کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان و جێبەجێنەکردنی پلانی پەرلەمان بۆ نۆژەنکردنەوەی کەرتی گواستنەوە تۆمەتبار دەکەن.
هەروەها دەڵێن، وەزیری کاری ئێران پرسە سیاسییەکانی تێکەڵ بەکاری وەزارەتخانەکە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ