ئیسحاق جیهانگیری لە رکابەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران کشایەوە

16-05-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن رووحانی جیهانگیری
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئیسحاق جیهانگیری، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران لەبەرژەوەندی رووحانی لە رکابەری هەڵبژاردن کشایەوە.

جیهانگیری، کە جێگری سەرۆککۆماری ئێرانە، رایگەیاند لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگ بە حەسەن رووحانی دەدات و داواش لە خەڵک دەکات دەنگ بە رووحانی بدەن.

ئیسحاق جیهانگیری تەمەن 60 ساڵ، لە ساڵی 2013ـەوە جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێرانە. 

لە سەردەمی سەرۆکایەتی محەممەد خاتەمی، جیهانگیری لە ساڵی 1997 بۆ 2005 وەزیری پیشەسازی بوو. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە