رووداو- رادیو فەردا
بەگوتەی بەرپرسێکی رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسێتیی ئێران لەگەڵ دابەزینی رێژەی هاوژینی، رێژەی تەڵاق لەو وڵاتەدا بەرز دەبێتەوە.
محەمەد عەلی مەحزوون، بەڕێوەبەری گشتیی ئامار و زانیاریی ئاپۆرەی دامەزراوەی باری کەسێتی ئێران لە تەلەفزیۆنی ئێراندا گوتی" لە سەرەتای ساڵی 1981 لەگەڵ هەر سەد هاوژینی لە %6.3 تەلاق تۆماردەکرا، لە سەرەتای ساڵی 1991 ئەم رێژەیە گەیشتە 8.3% و ئێستا لەگەڵ هەر 100 هاوژینی 22.6% تەڵاق تۆماردەکرێت.
مەحزوون گوتیشی" ساڵی رابردوو 163 هەزار تەڵاق لە وڵاتدا تۆمار کراوە".
هەروەها بەپێی ئامارێک کە ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە، لە ساڵی 2011 نزیکی 891 هەزار هاوژینی لە ئێران تۆمارکراوە، بەڵام لە ساڵی رابردوودا ئەو رێژەیە بۆ 724 هەزار دابەزیووە.
پێشتریش کاربەدەستانی ئێرانی رایانگەیاندبوو کە لە ئێراندا لە هەر کاژێرێکدا 19 حاڵەتێک تەڵاق تۆماردەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا کە هۆگریی گەنجەکانیش بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەری و خێزان تا دێ کەمتردەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ