رووداو - هەولێر
ئێرانییەکان بە گرنگییەوە چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمریكا دەکەن و بەپێی راپرسییەک، 52% ئێرانییەکان پێیان باشە کلینتۆن دەنگ بهێنێتەوە. بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن، ترەمپ و کلینتن یەک لەیەکدی خراپترن.
هەرچەندە بەرپرسانی باڵای ئێران دەڵێن، بەربژێری کۆماریخواز و دیموکراتەکان یەک لە یەکدی خراپترن، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتن و کاریگەری ئەمریکا لەسەر هاوکێشە سیاسی و سەربازییەکان، خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە گرینگییەوە چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەکەن.
بەپێی راپرسییەک، لەناوخۆی ئێران 52 لەسەدی ئێرانییەکان پێیان باشترە هیلاری کلینتن سەربكەوێت و دژی ترەمپن.
پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی 45ـەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا، کاژێر 2ی پاش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 8-11-2016 بە کاتی باشووری کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکو بەرەبەیانی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ