رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی لە پەرلەمانی ئێران لە تاران، لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف کۆبووەوە و، باسیان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیێتیی بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرد.
له دووه‌م رۆژى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه، 7-5-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئيران (پەرلەمان) كۆبوونه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند "لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكيان له بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌يه‌وه باس له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیێتیی بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا."
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتو‌كاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى، زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به بايه‌خه‌وه كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ؛ دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
رۆژی یەکشەممە، 05ـی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئێران. رۆژی دووشەممەش ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران هەبوو لەوانە؛ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ