رووداو - AA
بەهۆی گەرمبوونی زەوی و وشکەساڵییەوە خەریکە دەریاچەی خوێ کە دەکەوێتە نێوان تاران و شاری قوم و بە ئەستێڵکی سوڵتان ناسراوە، خەریکە وشک دەبێت.
لەو بەشانەی دەریاچەکە کە ئاویان لێ نەماوە، مارمێلکە و ئەو حوشترانە دەبیندرێن کە بە دوای کەمێک سەوزاییدا دەگەڕێن.
لە کاتێکدا ئاو لەو دەریاچەیە چەندین مەتر کەمی کردووە، کارەکانی دەرهێنانی خوێ لە بەشێکی بچووکی بەردەوامە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکیش بۆ بینینی دیمەنەکانی دەرکەوتنی خۆر و خۆرئاوابوون روو لە ناوچەکە دەکەن.