رووداو - کرماشان
کاروانسەرای بێستوون، یان کاروانسەرای شا عەباسی پێدەگوترێت، گەورەترین کاروانسەرای ئێرانە و لە 30 کیلۆمەتری باکووری رۆژهەڵاتی کرماشان و لە گوندی بێستوونی کۆن لە شوێنی مێژووی و کولتووری بێستووندا هەڵکەوتووە.
دیواری ئەم کاروانسەرایە لە ناوەوەو لە دەرەوە تاوەکو بن تاقەکان بەردتاشییە و لە چەند شوێنێکی دیکەش لە خشت دروستکراون.