گالەری

01-08-2024
21 Photos
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بە بەشداریی دەیان هەزار کەس لە تاران رێوڕەسمێکی گەورە و فەرمی بۆ بەڕێکردنی تەرمی ئیسماعیل هەنییە بەڕێوەچوو. ئێران پرسەکە وەکو "پرسەی دەوڵەت" ناوبردووە. 
 
لە رێوڕەسمەکەدا، بە پێشنوێژیی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و پاسەوانەکەی کرا. پاشان تەرمەکان بەنێو خەڵک و شەقامەکاندا گێڕدران. 
 
بەرەبەیانی 31ی تەممووزی 2024 ئیسماعیل هەنییە لە تاران کوژرا، هەرچەندە بزووتنەوەی حەماس و لایەنەکانی هاوسۆزی ئیسرائیل بەو کارە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام تائێستا نەزانراوە بکەری ئەو کارە چ لایەنێک بووە.
 
بڕیارە تەرمی ئیسماعیل هەنییە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە خاک بسپێردرێت، ئەمڕۆ لە تارانەوە رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێت و لەوێیش رێوڕەسمی فەرمیی بۆ رێکدەخرێت.
 
چەند زانیارییەک لەبارەی ئیسماعیل هەنییە:
 
- سیاسەتڤانێکی فەلەستینی بوو
- ساڵی 1963 لە کەمپی شاتیئـ لە باکووری کەرتی غەززە لەدایکبووە
- ساڵی 1987 بەکالۆریۆسی لە ئەدەبی عەرەبی لە زانکۆی ئیسلامیی غەززە وەرگرت
- ساڵی 2006 بووە سەرۆکوەزیرانی فەلەستین، دوای ئەوەی حەماس لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەلەستین 44.5%ی دەنگەکانی بردەوە و بزووتنەوەی فەتح 41.4%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا
- 14ی حوزەیرانی 2007 مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی ئیسماعیل هەنییەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
- ئیسماعیل هەنییە لە 2006 تاوەکو شوباتی 2017 سەرۆکی حەماس بوو لە کەرتی غەززە
- رۆژی 06-05-2017 بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس هەڵبژێردرا و ئیدی لە قەتەر نیشتەجێبوو
- رۆژی 31-07-2024 لە تاران کوژرا
- باوکی 10 منداڵە کە بەشێکیان بە بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە کوژراون