حیزبوڵڵا جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵای دیاریکرد

29-10-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، نەعیم قاسمی وەکو ئەمینداری گشتیی حیزب هەڵبژاردووە و شوێنی حەسەن نەسروڵڵای گرتووەتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 29-10-2024، حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند: "لە سۆنگەی پابەندیمان بە پڕەنسیپ و ئامانجەکانی حیزب و بەگوێرەی رێکارەکانی هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، دوای راوێژ و رێککەوتن، حیزبوڵڵا بڕیاری دا سەماحەتی شێخ نەعیم قاسم، وەکو ئەمینداری گشتی هەڵبژێرێت."
 
دوای ئەوەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا لە هێرشەکەی رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2024ی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای حیزبوڵڵا لە بەیرووت پشتڕاستکرایەوە، چاوەڕێ دەکرا هاشم سەفیەدین وەکو جێگرەوەی نەسروڵڵا دیاری بکرێت.
 
بەڵام رۆژی 23ـی تشرینی یەکەمی 2024، حیزبوڵڵای لوبنانی لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی هاشم سەفیەدینی راگەیاند و گوتی: "ئێمە ماتەم بۆ سەرۆکی جێبەجێکاری حیزبوڵڵا، زانای پایەبەرز سەید هاشم سەفیەدین دەگێڕین".
 
نەعیم قاسم کێیە؟
 
- ساڵی 1953 لە گوندی کەفەر فیلا لە لوبنان لەدایکبووە.
- شیعە مەزهەبی 12 ئیمامییە.
- چوارەمین ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵایە.
- لە ساڵانی 1991-2024 جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بووە.
- لە زانکۆی لوبنان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا بەدەستهێناوە.
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی قوتابیانی موسڵمان لە لوبنان.
- لە ساڵی 1991ـەوە جێگری ئەمینداری گشتی بووە. 
- 1974-1988 سەرۆکی کۆمەڵەی ئیسلامیی بووە بۆ پەروەردەی ئایینی.
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵڵا.
- لە ژیانیدا 26 کتێبی نووسیوە.
- زۆربەی کتێبەکانی لەسەر مەزهەب و کەسایەتییە شیعەکان بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە

جەمیل بایک: دوای سووریا نۆرەی عێراقە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، عێراق زۆرترین کاریگەریی پێشهات و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەسەرە، دەشڵێت "دوای سووریا، نۆرەی عێراقە."