گالەری

26-09-2024
8 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە 10 رۆژە جەنگی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان رۆژ بە رۆژ گەرمتر دەبێت، هەردوولا هێرش دەکەنە سەر یەکدی، بەڵام ئیسرائیل چەند رۆژێکە هێرشەکانی زۆر چڕکردوونەتەوە.  
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، شەوی رابردوو 75 پێگەی حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج کە لە بەقای سنووری سووریا بوون. 
 
بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە رۆژی دووشەممەوە، تاوەکو ئێستا بەلایەنی کەمەوە 500 کەس کوژراون و هەزارانی دیکەش برینداربوون. ئەمە جگە لەوەی دەیان هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە. 
 
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەنێویاندا ئەمریکا و بەریتانیا داوای ئاگربەستێکی 21 رۆژە دەکەن.