رووداو دیجیتاڵ
گرووپە چەکدارە شیعەکانى نزیک لە ئێران کە خۆیان بە 'موقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق' دەناسێنن، دەڵێن، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکى ئیسرائیل لە بەرزاییەکانى گۆلان.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى ئەو گرووپە، هێرشەکە بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، 24ى ئاب کراوە.
گرووپی 'موقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق' رایگەیاند ئەو هێرشەیان بە درۆنێکى جۆرى ئەرفەد کردووە.
هێرشەکە ئەو گرووپە دواى زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیل بوو بۆ سەر چەند پێگەیەکى باشوور و رۆژهەڵاتى لوبنان، کە بەگوێرەى وەزارەتى تەندروستى ئەو وڵاتە، 492 کەس کوژراون و هەزار و 645 کەس بریندار بوون.
لە ماوەى سێ رۆژدا ئەوە حەوتەم هێرشە کە گوایە گرووپەکە کردوویەتییە سەر ئیسرائیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ