تا دێت غەززە وێرانتر دەبێت و ژمارەی قوربانیەکانیش لەهەڵکشاندایە و هەوڵە بەردەوامەکانیش بێ ئاکامن.
لە قاهیرە بان کی مۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی میسر بەرەو تەلئەبیب بەرێکەوت و لەگەڵ بنیامین نیتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا نەتانیاهو بزوتنەوەی حەماسی بە گروپەکانی وەکو بۆکۆ حەرام و داعش و حزبوڵا و قاعیدە چوواند.
هاوکات لە قاهیرە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی و نەبیل ئەلعەرەبی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و سامح شکوری وەزیری دەرەوەی میسر پرێس کۆنفرانسێکی لەگەڵ سامح شوکری سازکرد.
جۆن کێری پشتگیری واشنتۆنی بۆ دەستپێشخەرییەکەی میسر دووپاتکردەوەو رایگەیاند کە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەموو شتێک دەکەین بۆ راگرتنی خوێنڕشتنی لە ئیسرائیل و غەززە. کێری ئاماژەی بە هەوڵەکانی ساڵی ٢٠١٢ کردو رایگەیاند هەوڵدەدەین رێکەوتنی ئاگربەستی مانگی یازدەی ٢٠١٢ کارا بکەین و دواتر دەست بە گفتوگۆی جیددی بکەین،
دەربارەی پێکدادانەکان جۆن کێری رایگەیاند دوو هەفتەیە حەم
اس لە رێگای رۆکێت و تۆنێڵەوە هێرش ئەنجامدەدات بۆیە تەلئەبیب مافی خۆیەتی بەرگری لە ئاسایشی خۆیبکات،ئەم هەوڵە دیپلۆماسیانە لە کاتێکدایە کە خەڵکی سیڤیلی غەززە بوونەتە قوربانیی و ژمارەی کوژراوەکانی ٦٠٠ کەسی تێپەڕاندووەو بریندارەکانیش سێ هەزارو پێنچ سەد کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش لە گوتەکانی کێری رەنگیدایەوە کاتێک ئاماژەی بە رەوشی مرۆیی غەززە کرد و رایگەیاند ئەمریکا نیگەرانە بە بینینی کوشتنی خەڵكی سیڤیل، بۆیە واشنتۆن بڕیاریداوە کە بڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار وەک هاریکاری سەراتایی پێشکەش بە غەززە بکات، گوتیشی ئێمە دوای راگرتنی ئاگربەست پشتگیری ئاوەدانکردنەوەی فەڵەستین دەکەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ