ئەردۆغان و شا سەلمان "دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە" تاوتوێ دەکەن

21-09-2017
غازی حارس
نیشانەکردن گشتپرسی
A+ A-

رووداو- هەولێر

درەنگانی شەوی رابردوو، سەرۆککۆماری تورکیا  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سووریا، ناکۆکی قەتەر و سعودیە و گشتپرسیی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ شای سعودیە تاوتوێکردووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە بڵاویکردەوە، کە درەنگانی شەوی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شای سعودیە "پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانیان" تاوتوێکردووە.

ئاژانسی ناوبراو زانیاری زیاتری بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ماڵپەڕی تورک پرێس لە زاری چەند ناوەندێکی سەرۆکایەتی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بارودۆخی سووریا، ناکۆکی قەتەر و سعودیە و گشتپرسیی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ شا سەلمان شای سعودیە تاوتوێکردووە.

رۆژی چوارشەممە 20-9-2017 سعودیە راگەیێندراوێکی لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سعودیە دەڕوانێتە حیکمەت و دانایی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ئەنجامنەدانی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە