گالەری

رووداو دیجیتاڵ

لەنێو قەڵای سەڵاحەدینی ئەیوبی لە قاهیرە، زیندانێکی کۆن هەیە، کە لە سەردەمی حوکمڕانی مەمالیک و عوسمانییەکاندا تاوەکو سەردەمی نوێ بەکارهاتووە، ئێستا بووەتە شوێنی گەشتیاری.
 
عەبدولحەمید کوشک، یەکێک لە بەنێوبانگترین گوتاربێژی جیهانی ئیسلامی لە سەدەی بیستەم و ئیبن تەیمییە، گەورەی زانای بواری مێژووی ئیسلام یەکێکن لەو کەسانەی لەو زیندانە ئەشکەنجە دراون و زیندانی کراون.
 
زیندانەکە لە رێڕەوێکی 50 مەتری پێکهاتووە، لە هەر لایەکی 21 ژوور هەیە، پەنجەرەکیش لە بەرزی دوو مەتر و نیو هەیە، دەرگایەکی ئاسنی هەبووە، کە 10 سانتیمەتر پان بووە.
 
شوێنی نزیکەی 100 زیندانی بووە، هەروەها 8 ژووری تایبەتیش بە ئەشکەنجەدان هەبووە، کە سیستمی گەرمکردنی دیوارەکان و داخکردنی زیندانییەکانی تێدا بووە.
 
ئیستا زیندانەکە بووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی میسر، رۆژانە سەتان کەس سەردانی دەکەن، بەشێک لە ژوورەکانی زیندانەکە وەک گێڕانەوەی مێژوو رێکخراون و پەیکەری رۆشنبیران و زیندانییانی ئەو سەردەمەیان تێدا دانراوە.