راگەیاندنى حیزبوڵڵا بۆ رووداو: بەرپرسی پەیوەندییە رۆژنامەڤانییەکانی حیزبوڵڵا و چوار ئەندامی تیمەکەی کوژران

17-11-2024
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

راگەیاندنى حیزبوڵاى لوبنانی دەڵێت، بەرپرسی پەیوەندییە رۆژنامەڤانییەکانى ئەو حیزبە و ئەندامانی نووسینگەکەى لە بۆردوومانێکى سوپاى ئیسرائیل دا لە بەیرووت کوژراون.  
 
17ـى تشرینى دووەمى 2024، رەنا ساحڵی، یاریدەدەرى بەرپرسی پەیوەندییە رۆژنامەڤانییەکانى حیزبوڵڵاى لوبنانی بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، محەممەد عەفیف لە بۆردوومانکردنى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى حیزبوڵڵا دا لەگەڵ ئەندامانی تیمى ئەو نووسینگەیە کوژراوە. 
 
محەممەد عەفیف و ئەندامانی نووسینگەکەى لە ناوچەى رەئس نەبع کوژراون. 
 
رەنا ساحلی گوتى: "تاوەکو ئێستا تەرمى محەممەد عەفیف لەژێر داروپەردوو دەرنەهێندراوە، ئەوانەى لەو بۆردوومانەدا کوژراون پێنج کەس بوون."
 
محەممەد عەفیف ساڵى 2014 وەکو بەرپرسى پەیوەندییە رۆژنامەڤانییەکانى حیزبوڵڵاى لوبنانى دەستبەکار بووە، کە باڵاترین دەسەڵاتى رۆژنامەڤانى ئەو حیزبە شیعییەی لوبنانە.
 
بەر لەوەى ئەو پۆستە وەربگرێت، لە کەناڵى مەنارى سەر بە حیزبوڵڵا کارى کردووە و راوێژکارى رۆژنامەڤانیى حەسەن نەسروڵڵا، ئەمیندارى پێشووى حیزبوڵا بووە کە 27ـى تشرینى یەکەمى ئەم ساڵ لە بۆردوومانێکى ئیسرائیل دا کوژرا. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە