لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لە لوبنان 3 سەرباز و 3 قاچاخچیی هۆشبەر کوژران

16-02-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێ سەربازی لوبنانی و سێ تۆمەتبار بە بازرگانیکردن بە هۆشبەر، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لە نزیک سنووری سووریا کوژران. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 16ـی شوباتی 2023، سوپای لوبنان رایگەیاند، لە ناوچەی بوقاعی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سەربازانی سوپا و چەند داواکراوێکی قاچاخیی ماددەی هۆشبەردا دروستبووە. 
 
گوتیشی، سەرەتا سەربازەکان لە گوندێکدا ئۆپەراسیۆنێکیان کردووە کە بە شوێنی قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر دادەنرێت و لەو کاتەدا هێرشکراوەتە سەر سەربازەکان.
  
سوپای لوبنان دەشڵێت، "سێ سەرباز و سێ داواکراو لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کوژراون". 
 
سوپای لوبنان ناوبەناو ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی قاچاخچیی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەی بوقاع دەکەن. ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی حەبی کاپتاگۆنی هۆشبەر و قاچاخیکردن پێیەوە.  
 
کاپتاگۆن ئەمفیتامینێکی وزەبەخشی زیانبەخشە؛ لە دەرمانێکی خەواندنی ناچاری دەردەهێندرێت، کە ئەو ماددەیە پێشتر یاسایی بوو. کاپتاگۆن ئێستا بووەتە هۆشبەرێکی بەربڵاو لە وڵاتانی کەنداو.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 400 ملیۆن حەب لە ساڵی 2021 لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەرەوەی ئەو ناوچەیە دەستیان بەسەردا گیرابوو و چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ زیاتریش بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەتەنیاهوو لە بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی. وێنە: AFP

نەتەنیاهوو: خۆمان ناچەمێنین

رۆژی پێنجشەممە، بە تۆمەتی کردنی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە، دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەرکرد.