رووداو دیجیتاڵ
سپێرمی فەلەستینییەک لە زیندان دزەیپێدەکرێت و دوای ئەوەی بەڕێگەی بلووری لە رەحمی هاوژینەکەی دادەنرێت، بەجارێک دەبێتە باوکی چوار منداڵ.
لەو رۆژەوەی چوار منداڵەکە لەدایکبوون، دایکی ئەحمەدی تەمەن 37 ساڵ، سەڵاوات لێدەدەدات و ستایشی خوا لە ماڵەکە نەوەستاوە.
نەجاح شەمالی، داپیرەی منداڵەکان و دایکی ئەحمەدە، دەڵێ "ئەم منداڵانە هی کوڕەکەمن، خوا پێی بەخشیوین. منداڵی کوڕەکەمن، سوپاس و ستایش بۆ خودا، سپێرمەکەیان بە قاچاخ بۆ رەوانەکردین و پرۆسەی بلووری بۆ هاوژینەکەی کرا و خوا بە چوارینەیەک بەسەری کردینەوە؛ سێ قارەمان و بووکەڵەیەکی جوانن".
ئەحمەدی باوکی ئەم منداڵانە بەهۆی ئەوەی چەکداری بزووتنەوەی فەتح بووە، دەستگیرکراوە و لە گرتووخانەی نەفچە لە باشووری ئیسرائیل لە زینداندایە، بەڵام لە کوچەی زینداندا سێجار سپێرمەکەی دزەی پێکراوە تاوەکو ئەمجارەیان پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
وێنەی منداڵەکان بۆ ئەحمەد نێردراوە، کە 18 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و هەموویان ئاهەنگ و خۆشیانە، بەڵام زەحمەتە ئەحمەد بتوانێت تاوەکو ساڵی 2026 منداڵەکانی لەباوەش بگرێت.
نەجاح شەمالی، داپیرەی منداڵەکان دەڵێ "دڵخۆشییەکە لەڕادەبەدەرە، بەڵام بێ کەموکوڕیش نییە؛ ناگاتە ئەو ئاستەی باوکی منداڵەکان ئازاد بکرێت و لای منداڵەکانی بێت، بۆ ئەوان بێت و خەمیان لێ بخوات و پەروەردەیان بکات".
چوار هەزار و 765 فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان کە 971ـیان هێشتا دادگایی نەکراون.
فەلەستینییەکان درووشمێکیان هەیە کە دەڵێن "کوشتن و زیندانیکردنیان نابێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەیان"، لە ماڵی رەسمیەی هاوژینی ئەحمەد بە بەڵگە ئەمە هەیە، کە لەبەرامبەر یەک زیندانیدا چوارینەیەک چاویان بە دونیا هەڵهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ