لەبەر نەبوونی، ئاوارە سوورییەكان ئەندامانی جەستەیان دەفرۆشن

12-11-2013
بنار سالم
نیشانەکردن ئاوارە سووریییەكان فرۆشتنی ئەندامانی جەستە
A+ A-
رووداو- sabah

لەبەر كەمی هاوكارییە مرۆییەكان، ئاوارە سوورییەكان بەرامبەر بڕێك پارە، بەشێك لە ئەندامانی جەستەیان دەفرۆشن.

بەپێی هەواڵێك كە هەریەكە لە  تەلەفیزیۆنی SVT ی سویدی و گۆڤاری ئاڵمان دێر سپێجڵی ئەڵمانی بڵاویانكردووەتەوە، بازرگانانی مرۆڤ لە لوبنان بازاڕێكی گەورەیان لە سەر ئاوارە سوورییەكان درووستكردووە.

ئاوارە سوورییەكان لەبەر نەبوونی، بە ناچاری هەڵدەستن بە فرۆشتنی بەشێك لە جەستەیان،  زۆربەیان گورچیلەیان بە  6 تاوەكو 7 هەزار دۆڵار دەفرۆشن.

 بازرگانانی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، زۆر هەرزان ئەندامی جەستەیی ئاوارە سوورییەكان دەكڕنەوە، بەڵام خۆیان بە 12 تاوەكو 15 هەزار دۆلار بە دەوڵەمەندەكانی دەفرۆشنەوە.

میلیۆنێك ئاوارەی سووری لە وڵاتی لوبنان دەژین، ئەو ئاوارانەی كە لە باروودۆخێكی سەختدا ژیان بەسەردەبن، ناچار دەبن بە فرۆشتنی بەشێك لە جەستەیان، بازارگانە مرۆییەكانیش وەكوو نێچێرێك چاوەڕێیان دەكەن،  دەوڵامەندەكانی سەرانسەری جیهان بایەخێكی تایبەت بە بازاڕە دەدەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە