پارتێکی ئیسلامی دەبێتە براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوردن

11-09-2024
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارتی بەرەی کاری ئیسلامی لە ئوردن رایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکان دەریدەخەن براوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەن.
 
رۆژی چوارشەممە 11-9-2024، پارتەکە، کە باڵی سیاسی بزووتنەوەی ئیخوان موسلمین [برایانی موسڵمان]ـە لە ئوردن، رایگەیاند، لە دوای جیاکردنەوەی نزیکەی 500 هەزار دەنگ، پارتی بەرەی کاری ئیسلامی لەسەر ئاستی لیستە گشتییەکان براوەی 18 کورسی بووە و لەسەر ئاستی لیستە لۆکاڵییەکان، 14 کورسی بە دەستهێناوە، بەو جۆرەش تاوەکو ئێستا براوەی 32 کورسییە.
 
لە ئوردن بۆ یەکەم جار لەم هەڵبژاردنە رێگە درا بە هەبوونی لیستی لۆکاڵی و لیستی گشتی، واتە دەنگدەر دوو جار دەنگ دەدات جارێك بە بەربژێرێکی سەر بە لیستێكی لۆکاڵی لە ناوچەکەی خۆی و جارێکیش دەنگ بە بەربژێرێكی سەر بە لیستی گشتی دەدات، کە لەسەر ئاستی وڵاتە.
 
لە کۆی 138 کورسییەکانی پەرلەمان، ئەمجارە تەنیا 41 کورسی بۆ پارتە سیاسییەکان تەرخانکرابوو، بەو جۆرەش پارتی بەرەی کاری ئیسلامی کە لیستەکەی ناوی "لیستی نیشتمانیی گشتییە" بە بردنەوەی 32 کورسی، براوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانە.
 
خولی 20ـەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوردن رۆژی سێشەممە 10-9-2024 کرا و تێیدا هەزار و 623 بەربژێر سەر بە 197 لیستی لۆکاڵی و گشتی رکابەری لەسەر 41 کورسی تەرخانکراو بۆ پارتە سیاسییەکانی پەرلەمان دەکەن.
 
بە گوتەی دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئوردن، رێژەی بەشداری لە 32٪ بوو، ئەمەش بەرزترە لە ساڵی 2020 کە کەمتر لە 30٪ بوو.
 
پێشبینی دەکرێت ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رۆژی پێنجشەممە، 12-9 رابگەیێندرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی تەقینەوەی بەشێک لە ئامێرەکان

بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوە دەیان ئەندامی حیزبوڵڵا بریندار دەبن

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە، حیزبوڵڵا هۆشداری بە ئەندامانی دابوو کە جگە لەو سیستەمی پەیوەندییەی کە خۆی دیاریکردووە، نابێت ئامێرەکانی دیکەی پەیوەندیکردن بەکاربهێنن و هۆشداری دابوو لەوەی ئیسرائیل لەوێوە هێرشیان دەکاتە سەر.