پزیشکیان لە بەغدایە؛ سەردانی هەولێر و سلێمانیش دەکات

11-09-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا. 
 
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا. 
 
بڕیارە پزیشکیان جگە لە بەغدا، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە. 
 
پزیشکیان، پێش بەڕێکەوتنی بۆ عێراق، لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی: "لەم گەشتەدا سەردانی شارە شیعە نشینەکان و بەسرە هەروەها شارە کوردییەکان، هەولێر و سلێمانی دەکەین و بە پشتیوانی خودا لەگەڵ خۆشەویستانی ئەوێ کۆدەبینەوە."
 
سەرۆککۆماری ئێران دەشڵێت: "پێموایە سەردانێکی زۆر باش دەبێت بۆ دروستکردنی زەمینەی گونجاوە لەبواری ئابووری، کولتووری و سیاسی و ئەمنی. هیوادارم ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی کە لە عێراقەوە دەستپێدەکات پەیوەندییەکی باش و دۆستانەمان هەبێت و بتوانین زۆربەی ئەو گرفتانەی کە رەنگە بوونیان هەبێت لەبەردەم خۆمان لاببەین."
 
عێراق یەکەمین وڵاتە پزیشکیان، دوای سوێندخواردنی وەکو سەرۆککۆمار لە 30ی تەممووزی ئەم ساڵ، سەردانی دەکات. سەردانەکەشی دوای بانگهێشتێکی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی تەقینەوەی بەشێک لە ئامێرەکان

بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوە دەیان ئەندامی حیزبوڵڵا بریندار دەبن

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە، حیزبوڵڵا هۆشداری بە ئەندامانی دابوو کە جگە لەو سیستەمی پەیوەندییەی کە خۆی دیاریکردووە، نابێت ئامێرەکانی دیکەی پەیوەندیکردن بەکاربهێنن و هۆشداری دابوو لەوەی ئیسرائیل لەوێوە هێرشیان دەکاتە سەر.