رووداو - مەدینە
ئەو ماڵەی کە ئەبوبەکری سدیق دوای کۆچی لە مەککەوە بۆ مەدینە لێی دەژیا، ئێستا کراوەتە مزگەوت. ماڵی ئەو لە نزیک مزگەوتی پێغەمبەرە (د. خ)، لەسەر رێگەی خەڵکی مەدینە بووە بۆ گۆڕستانی بەقیع.
ئەوێ یەکێکە لە مزگەوتە کۆنەکانی شاری مەدینە، پێغەمبەر (د. خ) لەوێ نوێژی جەژنی کردووە. بەپێی هەندێک سەرچاوەی میژوویی، لە سەردەمی خەلافەتی ئەبوبەکری سدیق کراوەتە مزگەوت، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
دوای فراوانکردنی مزگەوتی پێغەمبەر (د. خ)، مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق داخراوە و نوێژی تێدا ناکرێت، بەڵام وەک شوێنەوارێکی ئایینی ماوەتەوە و مزگەوتێکی بچووکە و خەڵک سەردانی دەکەن.